له مانگی حوزه‌یراندا 21 كۆڵبه‌ر بوونه‌ته قوربانی
فۆتۆ: ئەرشیڤ
وێستگه‌نیوزـ
لە ماوەی مانگی رابردوودا، 21 کۆڵبەر و کاسبکار لە سنوورەکانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان بوونه‌ته قوربانی كه دوانیان گیانیان له ده‌ستداوه و 19یان بریندار بوون.
رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویكرده‌وه: لە ماوەی مانگی حوزه‌یرانی 2022، دوو كۆڵبه‌ر گیانیان له ده‌ستداوه و 19 کۆڵبەریش بریندار بوون، کە 57٪ی ئەو حاڵەتانە بە تەقەی راستەوخۆی هێزە ئه‌منییه‌کانی ئێران بووە.
ئه‌وه‌شی وتووه: زۆرترین ژمارەی کوژران و بریندار لە پارێزگاکانی کرماشان تۆمار کراوە کە 11 حاڵەت بووە، هەروەها چوار کۆڵبەر کە بوونەتە قوربانی تەمەنیان له خوار ساڵ بووە.
چۆنیەتی کوژران یان بریندار بوون
تەقەی راستەوخۆ: 12 حاڵەت (12 بریندار) کە دەکاتە 57٪ ی کۆی حاڵەتەکان.
رووداوەکان: حه‌وت حاڵەت (دوو کوژراو و پێنج بریندار) کە دەکاتە 33.5٪ی کۆی حاڵەتەکان.
لێدان بە قۆنداخی چەک: دوو حاڵەت (دوو بریندار) کە دەکاتە 9.5٪ی کۆی حاڵەتەکان.
جیاکردنەوە بە پێی پارێزگاکان:
پارێزگای ئورمیە: یه‌ك حاڵەت (یه‌ك بریندار)
پارێزگای سنە: 10 حاڵەت (10 بریندار)
پارێزگای کرماشان: 11 حاڵەت (دوو کوژراون و نۆ بریندار)
ئەو هێزەی کە تەقەی کردووە:
هەنگی سنووری: 11 حاڵەت (11 بریندار)
سوپای پاسداران: یه‌ك حاڵەت (یه‌ك بریندار).
PM:12:48:01/07/2022
ئه‌م بابه‌ته 1592
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت