باوكی شه‌هید زریان هۆشداری ده‌دات و ده‌ڵێ سكاڵا تۆمار ده‌كه‌ن
شەهید زیان (کوڕ) زریان عەلی (باوک)
وێستگه‌نیوزـ
لیوا زریان شێخ وه‌سانی، باوكی شه‌هید زریان ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ی كه وا بڵاوكرایه‌وه به ده‌ستی باوكی كوژراوه، هۆشداری ده‌داته كه‌ناڵ و په‌یجه‌كانی سۆشیال میدیا و ده‌ڵێت سكاڵا تۆمار ده‌كه‌ن.
درەنگانێکی شەوی رابردوو شه‌هید زریان شێخ وه‌سانی، فه‌رمانده‌ی پێشمه‌رگه به پله‌ی رائید كوژرا، كه وابڵاوكرایه‌وه له لایه‌ن باوكیه‌وه كه لیوایه‌كی خانه‌نشینه له‌سه‌ر كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی كوژراوه، به‌ڵام باوكی ره‌تیده‌كاته‌وه.
بەگوێرەی زانیارییەکان، شه‌هید زریان تەمەنی 33 ساڵە، تا ئێستا زانیاری دروست و تەواو لەلایەن لایەنی فەرمی و پەیوەندیدارەوە ئاشکرا نەکراوە کە ئایا ئه‌و فه‌رمانده‌یه كوژراوه یان خۆی كوشتووه.
له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا لیوا زریان شێخ وه‌سانی، ده‌ڵێت: "لەم رووداوە ناخۆشەی كە بەسەر ئێمە ھاتووە كە بووە ھۆی گیان لە دەستانی كورم (شەھید زریان شێخ وەسانی) لەم رووداوە زۆربەتان كەوتوونەتە ھەڵەو بە بێ وەرگرتنی زانیاری دروست، بە ناراست و بەبێ گەرانەوە بۆ بنەماكانی ئەخلاقی و وەزیفیتان كەوتونەتە ھەڵەو تەشھیرتان بە ئێمە كردووە".
ده‌شڵێت: "بۆیە ناچارین سكاڵا لە داد گالەسەر ھەر ئەكاونتێك یان پەیجێك تۆمار بكەین كە ببێتە ھۆی تەشھیر بە ئێمە و بنەماڵەكەمان، لەم رووداوە كورەكەم خۆی كوشتووە كەس نەیكوشتووە بۆ ئاگاداری گشت لایەكتان".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه دوێنێ پێنجشه‌ممه له شاری هه‌ولێر برایه‌ك خوشك و زاواكه‌یانی له‌سه‌ر كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی كوشت، رۆژی سێشه‌ممه 28ی حوزه‌یرانی 2022، خوێندكارێكی زانكۆی سۆران ته‌قه‌ی له دوو مامۆستای زانكۆی سه‌لاحه‌دین كرد و گیانیان له ده‌ستدا.
هاوكات دوێنێ پێنجشه‌ممه به بڕیاری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم وه‌زاره‌تی ناوخۆ سه‌رجه‌م ئه‌و شوێنانه‌ی داخست كه چه‌كیان لێده‌فرۆشرا و بڕیاره‌كه‌ش له ته‌واوی ناوچه‌كانی هه‌رێم كه‌وته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
PM:12:28:01/07/2022
ئه‌م بابه‌ته 1744
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت