ئاژانسی هەواڵگری عیراق: لە بەغدا و کەرکووک 13 تیرۆریستمان دەستگیرکرد


وێستگەنیوز_

ئاژانسی هەواڵگریی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکردووە، 13 تیرۆریستیان لە پارێزگاکانی بەغدا و کەرکووک دەستگیرکردووە و دەستیان بەسەر بڕێکی زۆر چەک و تەقەمەنیدا گرتووە. 
 
ئەمرۆ پێنجشەممە ئاژانسی هەواڵگری و لێکۆڵینەوەی فیدراڵی سەر بە وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئاژانسەکەیان ئۆپەراسیۆنێکیان لە پارێزگاکانی بەغدا و کەرکووک کردووە و 13 تیرۆریستیان دەستگیرکردووە."

ئاماژە بەوەشکراوە، "تۆمەتبارەکان بەپێی ماددەی 4ـی تیرۆر داواکرابوون، لەنێویاندا بەرپرسی کوشتن و کۆچپێکردنی هاوڵاتی بێتاوان هەیە، یەکێکی دیکەیان لە ویلایەتی بەناو باشوور کاری کردووە. یەکێکی دیکەش ئەندامی کەتیبەی سەلاحەددینی داعش بووە و چواری دیکەش لە ویلایەتی کەرکووک بوونە و، پشتیوانی لۆجستیی داعشیان کردووە لە پارێزگاکەدا."
 
راگەیەندراوەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو، هێزەکانی ئاژانسی هەواڵگری و لێکۆڵینەوەی فیدراڵی، کەسێکی دیکەیان لە قەزای دووبز دەستگیرکردووە، کە بەپێی ماددەی 4ـی تیرۆر داواکرابوو، خۆراکی بۆ چەکدارانی داعش گواستووەتەوە، هەروەها نزیک ماڵەکەی ببووە شوێنی چەکدارانی بیانی، هاوکات سێ براشی چەکداری داعشن.


PM:10:42:30/06/2022


ئه‌م بابه‌ته 1668 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت