مەیدانی چەکفرۆشان لە هەولێر دادەخرێت


وێستگەنیوز_

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە، هێزێکی ئەمنی چوونە مەیدانی چەکفرۆشانی هەولێر و دایانخست، ئەمەش پاش ئەوە دێت کە مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران داوای لە وەزارەتی ناوخۆ کرد کە سەرجەم مەیدانەکانی چەکفرۆشتن دابخرێن و دەستیش بەسەر چەکی بێ مۆڵەتدا بگیرێت.
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 30ـی 6ـی 2022، مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا لەبارەی کۆنترۆڵکردنی چەکی بێ مۆڵەت رایگەیاند، "داوای لە وەزارەتی ناوخۆ کردووە شوێنەکانی چەکفرۆشتن دابخرێن."

ئاماژەی بەوەش کرد، "ئێمە ئاسایشی خەڵک و وڵاتی خۆمان ناکەینە قوربانی خراپەکاران و قاچاخچییان و هەلپەرستان. داوا لە خەڵکی کوردستان دەکەم، چەکی بێ مۆڵەت رادەستی حکومەت بکەن و خۆیان بەشداربن لە پرۆسەی پاککردنەوەی کوردستان لە چەکی بێ مۆڵەت. دواتر بەپێی یاسا، بابەتی مامەڵەکردن بە چەک رێک دەخرێتەوە."
 


PM:04:35:30/06/2022


ئه‌م بابه‌ته 7812 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت