پوتین هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ناتۆ ده‌كات.. وه‌ڵاممان ده‌بێت

‌ڤلادیمێر پوتین، سه‌رۆكی رووسیا

وێستگه‌نیوزـ

ڤلادیمێر پوتین، سه‌رۆكی رووسیا رایگەیاند، رووسیا بە هەمان شێوە وەڵامی دەداتەوە ئەگەر ناتۆ سەرباز و ژێرخانی ئابووری لە فینله‌ندا و سوید جێگیر بکات پاش ئەندامبوونیان لە هاوپەیمانیَتیەکە.

پوتین رۆژی چوارشه‌ممه‌ 29ی حوزه‌یرانی 2022، لە میانەی بەرنامەیەکدا کە لەگەڵ سەرکردەی ناوچەکانی ناوەڕاستی ئاسیا و دەوڵەتی تورکمانستانی سۆڤییەتی پێشوودا ئەنجامی دا بە تەلەفزیۆنی وڵاته‌كه‌ی راگەیاند: "ئەو کێشانەی لەگەڵ ئۆکرانیا هەمانە لەگەڵ سوید و فینلاند نیمانە، ئەوان دەیانەوێت بچنە ناو ناتۆوە، با بفەرموون، بەڵام دەبێت لەوە تێبگەن کە لە پێشوودا نەبوونەتە مایەی ترس و هەڕەشە، بەڵام ئەگەر ژێرخانی ئابووری و سەربازی لەوێ جێگیر بکرێت ئەو ناوچانە ببنە مایەی هەڕەشە بە هەمان شێوە هەڵسوکەوت دەکەین".

ئاماژەی بەوەشکردووە، شتێکی حەتمییە کە پەیوەندییەکانی مۆسکۆ لەگەڵ هێلسنکی و ستۆکهۆڵم بەهۆی ئەندامبوونیان لە ناتۆدا گرژی تێدەکەوێت.

وتیشی: "هەموو شتێک لە نێوانماندا باش بوو، بەڵام ئێستا رەنگە هەندێک گرژی دروست ببێت، بە دڵنیاییەوە دەبێت، چونكه‌ ئەوە حەتمییە ئەگەر مەترسییەک لەسەر ئێمە هەبێت".

پوتین لێدوانەکەی رۆژێک دوای هەڵوەشاندنەوەی ڤیتۆی تورکیای ئەندامی ناتۆ سەبارەت بە هەوڵی فینله‌ندا و سوید بۆ پەیوەستبوون بە هاوپەیمانێتییەکە دوای ئەوەی سێ وڵات لەسەر پاراستنی ئاسایشی یەکتر رێککەوتن.

ئەم هەنگاوە بەو مانایەیە کە هێلسنکی و ستۆکهۆڵم دەتوانن بەردەوام بن لە داواکارییەکانیان بۆ پەیوەستبوون بە ناتۆ، ئەمەش گەورەترین گۆڕانکارییە لە ئاسایشی ئەوروپادا لە چەندین دەیەی رابردووداشدا.

پوتین ئاماژەی بەوەشکرد، ئامانجەکانی ئەو کارەی کە مۆسکۆ بە "ئۆپەراسیۆنی سەربازی تایبەتی خۆی" ناوی دەبات لە ئۆکرانیا وەک خۆی ماوەتەوە، ئامانجی ئازادکردنی ناوچەی دۆنباسی رۆژهەڵاتی ئۆکرانیا و رەخساندنی هەلومەرجێک بووە بۆ دەستەبەرکردنی ئاسایشی رووسیا.

ئاماژەی بەوەشکرد، سەربازانی رووسیا لە ئۆکرانیا پێشڕەوییان کردووە و دەستێوەردانی سەربازیش بەو شێوەیەی کە پلانی بۆ دانراوە بەڕێوەدەچێت. ئاماژەی بەوەشکردووە، پێویست ناکات وادەیەک دیاری بکرێت بۆ کۆتاییهێنان بە هەڵمەتەکە


PM:02:25:30/06/2022


ئه‌م بابه‌ته 928 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو