كهشناسێكی كورد پێشبینی دڵخۆشكهر بۆ بارانبارنی پایز و زستانی ئهمساڵ دهكات
دیمەنێکی بارانبارینی زستانی رابردوو
وێستگهنیوزـ
كهشناسێكی كورد نوێترین پێشبینی خۆی بۆ بارانبارینی پاییز و زستانی ئهمساڵ دهخاتهڕوو و دهڵێت، ههواڵی دڵخۆشكهر ههیه.
ئاراس جهبار كهشناسی و پێشبینی كار له ههرێمی كوردستان له پهیامێكدا دهڵێت: "لە ئەنجامی ئەو زانیاریانەی لەبەردەستمانن ھەر لە گۆرانکاری و پێشبینی ئەو دیاردە ئاو و ھەوایانەی پەیوەندیان ھەیە بە کەشی ناوچەکانی ھەرێم و وڵاتانی رۆژھەڵاتی ناوەراستەوە لەوانە سووری گەرمی و ساردی ئاوەکانی ناوەراست و رۆژھەڵاتی زەریای (ھێمن) کە رۆڵێکی بەرچاوی ھەیە لە گۆرانکاری کەشی جیھاندا لەوانە دیاردەی لانینا کە سوری ساردبوونەوەیە لەم ساڵانەی ئەم دیاردەیە چالاکە بەگشتی بارانبارین لەناوچەکانی خۆمان روو لەکەمبوونەوە دەکات بۆ خوار ئاستی ئاسایی ساڵانە و تا روودانی وشکە ساڵی لێدەکەوێتەوە".
دهشڵێت: "کاتێک ماوەیەکی زیاتر دەخایەنێت لە ساڵێک تا دوو بۆ سێ ساڵ و دیاردەی ئێل نینۆ سوری گەرمبوونەوە کە ئەمەش لە ساڵانی روودانیدا ئاستی بارانبارین لە ناوچەکانمان روو لە زیادبوونەوە دەکاتەوە بۆ ئاستی ئاسایی یان زۆر سەروو ئاسایی ساڵانە کە تیایدا بارانبارین زۆر دەبێت و مەترسی وشکە ساڵی نامێنێت".
به پێی پێشبینی ئهم كهشناسه كورده، "لەنێوان ئەم دوو دیاردەیەدا ھاوسەنگی گەرمی ھەیە کە پێی دەوترێت نۆرماڵ لەم کاتەدا پلەی گەرمی ئاوەکانی زەریای ھێمن لە ئاستێکی ئاساییدا دەبن نە زۆر بەرز نە زۆر نزمدەبن لە ئەنجامی ئەم گۆرانکاریەشدا لەو ساڵانەی بەو جۆرەبووە ئاستی بارانی ساڵانە لە تێکرای خۆیدا بووە و ھەندێ ساڵیش بە شێوەی دەگمەن ئاستی دابارینی باران ھاوشێوەی ساڵانی ئێل نینیۆ زیاتر بووە لە تێکرای خۆی".
دهشڵێت: "بەگشتی پێشبینی دەکرێت باری بێلایەن (نۆرماڵ) لە کۆتایەکانی وەرزی پاییزی ئەمساڵ یان سەرەتای وەرزی زستانی ساڵی 2023 دەستپێبکات بەم گۆرانکاریەش مەترسی کەمبارانی نامێنێت بەتایبەت لە وەرزی زستان و بەھاردا رێژەی بارانبارین دەگاتەوە ئاستی ساڵانەی خۆی واتا ئەگەرێکی زۆر لاوازە کە لەم گۆرانکاریەدا وشکە ساڵی رووبداتەوە و پێشتر تۆمار نەکراوە".
PM:11:59:29/06/2022
ئهم بابهته 5344
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت