ئەنجومەنی باڵای فەتوا روونكردنه‌وەیه‌ك سه‌بارەت به قوربانیكردن بڵاوكرده‌وه
فۆتۆ: ئەرشیڤ
وێستگه‌نیوزـ
ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توای هه‌رێم له باره‌ی پرسی قوربانی كردن روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، ئاژه‌ڵی نه‌خۆش بۆ قوربانی ناشێت، بۆیه ئه‌و موسڵمانه‌ی قوربانی ده‌كات له‌سه‌ریه‌تی به‌دوای ئاژه‌ڵی ساغ و سه‌لامه‌تدا بگه‌ڕێت.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 29ی حوزه‌یرانی 2022، ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا روونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌باره‌ی قوربانیكردن له كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تاو نه‌خۆشی بڵاوكرده‌وه.
له به‌شێكی روونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتووه: ئه‌سڵ وایه كه ئاژه‌ڵی نه‌خۆش بۆ قوربانی ناشێت، جا چ نه‌خۆشیه‌كه‌ی به ئاشكرا پێیه‌وه دیاربێت، یان به هۆی پشكنینه‌وه ده‌ربكه‌وێت، بۆیه ئه‌و موسڵمانه‌ی قوربانی ده‌كات له‌سه‌ریه‌تی به‌دوای ئاژه‌ڵی ساغ و سه‌لامه‌تدا بگه‌ڕێت.
ئه‌وه‌شی وتووه: "پێویسته پابه‌ندبێت به رێنمایی و رێكاره ته‌ندرووستیه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، په‌یوه‌ست به‌و بواره".
ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا راشیگه‌یاندووه: "ئه‌گه‌ر هاتوو نه‌زری كردبوو، ئاژه‌ڵێكی دیاریكراو بكاته قوربانی، دواتر هه‌مان ئه‌و ئاژه‌ڵه نه‌خۆش كه‌وت، ده‌بێ بیگۆڕێ به ئاژه‌ڵێكی چاكتر، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له‌شار و شوێنێك دیكه‌ش ده‌ستی بكه‌وێت، بۆ ئه‌وه‌ی قوربانیه‌كه‌ی درووست بێت، هه‌م گۆشتی نه‌خۆش ده‌رخواردی موسڵمانان نه‌دات، چونكه ده‌بێته مایه‌ی زیان گه‌یاندن پێیان".
PM:10:54:29/06/2022
ئه‌م بابه‌ته 2704
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت