له سلێمانی به نارنجۆك هێرش كرایه سه‌ر ماڵێك
هێزە ئەمنییەکان لە شوێنی رووداوەکە
وێستگه‌نیوزـ هه‌ستیار
له گه‌ڕه‌كی كازیوه‌ی شاری سلێمانی به نارنجۆك هێرش كرایه سه‌ر ماڵێك و بریندارێك هه‌یه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له پۆلیسی سلێمانی هه‌واڵه‌كه‌ی بۆ وێستگه‌نیوز پشتڕاستكرده‌وه و رایگه‌یاند، لێكۆڵینه‌وه‌ی پۆلیس و هێزه ئه‌منییه‌كان له‌سه‌ر رووداوه‌كه ده‌ستیپێكردووه و كامێرای چاودێری گه‌ڕه‌كه‌كه‌ش كۆكراوه‌ته‌وه.
باسی له‌وه‌شكرد، تا ئێستا نازانن ئه‌نجامده‌رانی هێرشه‌كه كێن، بۆ ئه‌وه‌ش لێكۆڵینه‌وه به‌رده‌وامه.
وتیشی: "له ئه‌نجامی هێرشه‌كه‌دا بریندارێك هه‌یه".
PM:09:49:29/06/2022
ئه‌م بابه‌ته 5384
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت