ئێران هەوڵ بۆ چوونەپاڵ ڕوسیا و چین لە گروپی بریکس دەدات.. بریکس چییە؟

‌ئاڵای وڵاتی ئێران و لۆگۆی بریکس

وێستگەنیوز_

بریکس زیاتر لە 40%ی دانیشتوانی جیهان و نزیکەی 26%ی ئابووری جیهانی پێکدەهێنێت.

ئێران کە خاوەنی دووەمین گەورەترین یەدەگی گازییە لە جیهاندا، داوای کردووە پەیوەندی بکات بە گروپی بریکس، کە لە وڵاتانی چین و ڕوسیا وەک بەدیلێکی بەهێزی بازاڕی تازەپێگەیشتووی ڕۆژئاوا لە ولاتانی ڕۆژئاوا دامەزرێندرا.

ئەم گروپە ئامانجی دامەزراندنی ئابوورییەکی تازەیە بۆ جیهان کە ڕۆژئاوا تێیدا سەنتەر نەبێت، بە تایبەت ئەمریکا کە بازاڕی ئابووری جیهانی بەدەستەوەیە و هەوڵ بۆ لە گرنگی خستنی دۆلار لە جیهاندا دەدات.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی رۆیتەرز، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، ئەندامێتی ئێران لە گروپی بریکس، "بەهای زیادە بۆ هەردوولا بەدوای خۆیدا دەهێنێت". روسیا ئاماژەی بەوەشکردووە، کە وڵاتی ئەرجەنتین-یش داوای بەشداریکردنی کردووە.

ڕوسیا ئەو داواکارییانەی وەک بەڵگەیەک خستەڕوو، کە ڕۆژئاوا بە سەرۆکایەتی ئەمریکا شکست دەهێنێت لە گۆشەگیرکردنی مۆسکۆ بەتایبەت پاش لەشکرکێشی بۆ سەر ئۆکرانیا.

ماریا زاخارۆڤا، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا وتی، لە کاتێکدا کۆشکی سپی بیری لە پەراوێزخستن، تێکدان و قەدەغەکردنی دیکە دەکردەوە لە جیهاندا، ئەرجەنتین و ئێران داوای چوونە ناو بریکسیان کرد.

سەرۆکی ئەرجەنتین، ئەلبێرتۆ فێرناندێز کە ئێستا لە ئەوروپایە، لەم چەند ڕۆژی ڕابردوودا خواستی ئەرجەنتینی دووپاتکردەوە بۆ پەیوەندیکردن بە بریکسەوە.

بریکس چییە؟

زاراوەی BRIC لەلایەن ئابووریناس گۆڵدمان ساکس جیم ئۆنیڵ لە ساڵی 2001 داهێنرا بۆ وەسفکردنی بەرزبوونەوەی سەرسوڕهێنەری ئابووری بەرازیل، ڕوسیا، هیندستان، چین. زلهێزەکانی بریکس یەکەم لوتکەی خۆیان لە ساڵی 2009 لە ڕوسیا ئەنجامدا. باشووری ئەفریقا لە ساڵی 2010 بوو بە بەشیک لە گروپەکە بەمەش ناوەکەی بوو بە BRICS. 

ڕێکخراوێکی سیاسی- ئابوورییە، وشەی بریکس کورتکراوەی ناوی پێنج وڵاتی ئەندامە لەو ڕیکخراوەدا (B/ بەڕازیل، R/ ڕووسیا، I/ هیندستان، C/ چین، S/ باشووری ئەفریقا). ئەم پێنج وڵاتە، لە ڕووی ژمارەی دانیشتوان، ڕووبەر، بەرهەمی ناوخۆوە ب پێنج وڵاتی تازەپێگەیشتوون لەڕووی ئابوورییەوە. 

تا ساڵی 2010 ئەم ڕێکخراوە بریتی بوو لە بریکس واتە بەڕازیل و ڕووسیا و هیندستان و چین جگە لە ئەفریقای باشوور کە ساڵی 2010ئەفریقای باشووریش بوو بە بەشێک لە ڕیکخراوەکە. 

لە ساڵی 2009ەوە ساڵانە حکومەتانی ئەندام لە  لووتکەی بریکس کۆدەبنەوە. دواهەمین کۆبوونەوەی لووتکەی باڵای بریکس کە چواردەهەمین کۆبوونەوە بوو،  لە 22 حوزەیرانی 2022 بەشێوەی ئۆنلاین  لەلایەن چینەوە بەڕێوەبرا. 

وەرگێڕانی: کانی عومەر


PM:04:44:29/06/2022


ئه‌م بابه‌ته 3200 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت