ئەمڕۆ چوارشەممە 29ـی 6ـی 2022، یاریدەدەرێتی ئاسایشی حاجیاوا سەر بە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد بەناوی (س_ی_ع) کە دانیشتوی قەزای کۆیەیە و لەدایك بووی 1994ـە.
ئاسایشی حاجیاوا ئاماژەی بەوەکردووە، ئەو کەسە تۆمەتباربوو بەپێی مادەی 446 لە یاسای سزادانی عێراقی، لەلایەن مەفرەزەکانی یاریدەدەرێتی لەچیای ماکۆك دوای هەوڵی تەقەکردن و لە کاتی هەڵهاتنیدا توانییان دەستگیریبکەن.
دەشڵێت، "پێشتر لەلایەن دادگای لێکۆڵینەوەی ڕانیە لە ئیدارەی ڕاپەڕین و قەزای حاجیاوادا فەرمانی دەستگیرکردنی هەبوو، بەڵام خۆی ڕادەست نەکردبوو. ئەوەشی خستووەتەڕوو، کاری دزی کردنی ماڵ و دوکان و شوێنی تر دواتر بەهۆی ئەوەی تۆمەتبارداواکراوە لەلایەن پۆلیسی بەرەنگاربوونەوەو نەهێشتنی تاوانی ئیدارەی ڕاپەڕین ڕادەستیان کراوە. هەوەرها تۆمەتباری ناوبراو ئۆتۆمبێلکی لەجۆری نیسان پەترۆل بێ سەرەتا بەژمارە(١٤٢٥/بغداد)پێ بوو ، هەروەها یەك کڵاشینکۆفی لەجۆری سینی یەك شانەی سی/پڕفیشەك ودوو مۆبایلی پێبوو.
PM:12:51:29/06/2022
ئهم بابهته 2516
جار خوێنراوهتهوه