پەرلەمانتارێک: وەرزی یاسادان درێژدەکەینەوە ئەگەر سەرۆک کۆماری عێراق هەڵبژێردرێت

‌دیمەنێک لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

وێستگەنیوز_

ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، هەوڵێک هەیە بۆ درێژکردنەوەی پشووی یاسادانانی پەرلەمانی عێراق بۆ ئەوەی دوای جەژنی قوربان سەرۆک کۆماری نوێی عێراق لە پەرلەمان هەڵبژێردرێت.

ئەمرۆ چوارشەممە 29ی حوزەیرانی 20222 موعین کازمی، ئەندامی هاوپەیمانی فەتح، لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاندووە، پێدەچێت پشووی یاسادانان درێژبکرێتەوە، بۆ ئەوەی بگەینە هەندێک ئەنجام، کە دۆسیەی سەرۆک کۆماری عێراق یەکلادەکاتەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، پێدەچێت تا دوای جەژنی قوربان لایەنە کوردییەکان سەرۆک کۆماری نوێی عێراق دیاریی بکەن.

لەبارەی گفتوگۆکانی دیاریکردنی سەرۆک وەزیرانی داهاتووی عێراقیشەوە، موعین کازمی وتی، گفتوگۆکانی ئێستا لەسەر مەرجەکانی سەرۆک کۆماری داهاتووە نەک ناوەکەی، ڕێککەوتن کراوە لەسەر ئەوەی کە سەرۆک وەزیرانی داهاتوو ڕەزامەندیی هەمووانی لەسەربێت، بۆ ئەوەی لە چەقبەستووییە سیاسییەکان دەربچین.

لەبارەی شێوازی پێکهێنانی حکومەتی داهاتووە ئاماژە بەوەدەکات، چوارچێوەی هەماهەنگی دەرگای گفتوگۆی لەگەڵ هەموو لایەنەکاندا كردووەتەوە بۆ پێكهێنانی حكومەتی داهاتوو، کە حکومەتی هاوپەیمانی دەبێت.


PM:12:19:29/06/2022


ئه‌م بابه‌ته 1012 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت