میسر.. دادوەرێک تۆمەتبارە بە کوشتنی هاوسەرەکەی کە پێشکەشکارێکی بەناوبانگە


وێستگەنیوز_هێڤار هیوا


دادوەرێکی میسری بە ناوی ئەیمەن حەجاج، تۆمەتبارە بەوەی کە هاوسەرە تەمەن 42 ساڵانەکەی کوشتووە و دواتر بە بەکارهێنانی ترشی نیتریک دەموچاوی سووتاندووە. هاوکات، هاوسەری دادوەرەکە  پێشکەشکارێکی بەناوبانگی تەلەفزیۆنییە لە میسر.

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی ئەلعەرەبییەی ئینگلیزی،  ئەو دادوەرە ناوی ئەیمەن حەجاج-ە و جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی دادە، هاوکات جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دەوڵەتە، ماوەیەک بەر لە ئێستا ڕایگەیاندبوو کە هاوسەرەکەی بە ناوی شەیما جەمال، بێسەروشوێن بووە.

رووداوی دیارنەمانی ئەو کچە بە شاراوەیی مایەوە هەتا ئەوکاتەی شایەتحاڵێک لە دادگا ئاشکرایکرد، ئەو لە کێڵگەیەکدا بووە و بینیویەتی کە شەیما جەمال کوژراوە و لەوێ نێژراوە.

هەروەها دوێنێ سێشەممە ئیبراهیم تەنتاوی، پارێزەری شایەتحاڵەکە  بە ناوی (ح. م) بە ماڵپەری ئەلمەسری یەوم-ی عەرەبی وتووە، " کاتێک ئەیمەن حەجاج هاوسەرەکەی لەو کێڵگەیەدا کوشتووە، ئەو ئاگای لێبووە و شوێنەکەی دەزانێت."

ئاماژەی بەوەشکردووە، شەیما هاوسەری دووەمی حەجاج بووە و هاوسەرگیرییەکەیان "نهێنی" بووە و هاوسەری یەکەمی هیچی لەو بارەیەوە نازانێت.

بە وتەی شایەتحاڵەکە، دوای ئەوەی دەمەقاڵەیەکی تووندیان کردووە، حەجاج سێ جار بە دەمانچە لە سەری داوە و دواتر بە چەترێک کە لەبەری بووە خنکاندوویەتی تا مردن و لە شوێنی ڕووداوەکە گیانی لەدەستداوە.

ئیبراهیم تەنتاوی ئاشکرایکردووە، شایەتحاڵەکە بەڵێندەرە و مانگێک پێش ئێستا کێڵگەکەی بە کرێ داوە بە حەجاج، هەروەها ئەو لە کێڵگەکەدا بووە کاتێک حەجاج شەیمای بردووە بۆ ئەوێ. 

تەنتاوی ڕوونیکردەوە کە شایەتحاڵەکە هەوڵیداوە حەجاج ڕازی بکات بچێتە لای پۆلیس و دان بەوەدا بنێت کە لەکاتی دەمەقاڵەیەکدا کوشتوویەتی، بەڵام ڕەتیکردەوە و لەبری ئەوە دەستبەسەری کردووە و بۆ ماوەیەک بە دیلی هێشتویەتییەوە.


AM:11:48:29/06/2022


ئه‌م بابه‌ته 3068 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو