ئاگادارییەک بۆ سەرجەم دەرچووانی بەشەکانی کشتوکاڵی و فێتێرنەری دانەمەزراو
وێستگەنیوز_
وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان دەڵێت، لەسەر ئاستی پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان لێژنەی باڵای وەزاری پێکهاتوو دەست بەکاردەبێت، بەمەبەسی پاڵاوتن و وەرگرتن و زانیاری کەسی لەدەرچووانی دانەمەزراو لەبەشەکانی کشتوکاڵی و فێتێرنەری کە خواستی کارکردن و سەرپەرشتیاریان هەیە.
ئەمرۆ سێشەممە، لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، پاڵپشت بە یاسای ژمارە 20ی ساڵی2021 ی سەرپەرشتیارانی پڕۆژەکانی کشتوکاڵی لە کەرتی تایبەت، وە ئاماژە بەڕێنمایی ژمارە(4) ی تایبەت بە جێبەجێکردنی ئەم یاسا و رێنمایی و رێکارانە، لەسەر ئاستی پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان لێژنەی باڵای وەزاری پێکهاتوو دەست بەکاردەبێت، بەمەبەسی پاڵاوتن و وەرگرتن و زانیاری کەسی لەدەرچووانی دانەمەزراو لەبەشەکانی کشتوکاڵی و فێتێرنەری کە خواستی کارکردن و سەرپەرشتیاریان هەیە بەپێی (بڕوانامە ، پسپۆری ، ساڵی دەرچوو ، ئەزموون )
ئەم پرۆسەیە دەسپێدەکات لەرێکەوتی 2022/7/3 تاوەکو ماوەی 2022/8/1 بەردەوام دەبێت. لە هەمانکاتدا سەرجەم فەرمانگە پەیوەندی دارەکانی وەزارەت هەماهەنگی ئامادەکاری دەکەن بۆ دانانی بەرنامەی خولی شیاندن و ڕاهێنان بەشێوەی تیوری و پراکتیکی و ئامادەکردنی گرێبەستی کارکردن و جێگیرکردنی ئەرک و مافەکانی سەرپەرشتیاران بەپێی ئەو میکانیزمانەی کە دانراوە هەنگاو بەهەنگاو لەچوارچێوەی یاساکە و رێنمایی ئامادەکراو.
وەزارەتی کشتوکاڵ ئەوەشی خستۆتەڕوو، دەرچووی بەشەکانی کشتوکاڵی و فێتێرنەری بەپێی شوێنی جوگرافی و نیشتەجێبونی خۆیان دەتوانن سەردانی ب.گشتی کشتوکاڵی پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان بکەن ،بۆ پێدانی زانیاری لەلایەن ئەو لێژنەیەی کە سەرپەرشتی تۆمارکردنی ناوەکان دەکات .
ئەم هەنگاوەی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، یەکێکە لە کارنامە ستراتیژیەکانی گەشەپێدانی سێکتەری کشتوکاڵ، کە دەرفەتی کار و سوودمەند بوون بۆ هەزاران دەرچوو دەرخسێنێ و دەبێتە وەچەرخانێکی بەهێزی بوژانەوەی داهاتی تاک و خێزان لەرێگەی سەرپەرشتی کردنی پڕۆژەکانی کەرتی تایبەت ،بە چاودێری و سەرپەرشتی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو .
وەزارەتی کشتوکاڵی حکەموتی هەرێمی کوردستان ئەوەشی خستۆتەڕوو، ئەم فۆرمەی پردەکرێتەوە، بەخۆرایی دابەش دەکرێت لەسەر ئاستی فەرمانگە کشتوکاڵیەکانی هەرێمی کوردستان.
PM:10:41:28/06/2022
ئهم بابهته 3208
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت