یەکێتی مامۆستایان: ئەوەی ئەمڕۆ روویدا لە 1991-ەوە وێنەی نەبووە
دیمەنێک لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکە
وێستگەنیوز_
یەکێتی مامۆستایانی کوردستان ئیدانەی کوشتنی دوو مامۆستای زانکۆ لە شاری هەولێر دەکات و دەڵێت، "کوشتنی دوو مامۆستای زانکۆ رۆژێکی رەشە لە مێژووی پەروەردە و خوێندنی باڵا، شەهیدکردنی مامۆستا لە گۆڕنانی پەروەردە و خوێندنی باڵایە". دەشڵێت، "ئەوەی ئەمڕۆ روویدا لە 1991-ەوە وێنەی نەبووە".
ئەمرۆ سێشەممە، 28ی حوزەیرانی 2022، ئەحمەد گەرمیانی، سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا کە پەیامنێری وێستگەنیوز ئامادەی بوو، رایگەیاند، "لە دوای ساڵی 1991-ەوە رووداوی لەم جۆرە لە بواری پەروەردە رووینەداوە، راستە رووداوی پەلاماردان و لێدان هەبووە، بەڵام نەگەیشتووەتە کوشتن".
زانیاری زیاتر لەم کۆنگرە رۆژنامەوانییەدایە:
PM:08:58:28/06/2022
ئهم بابهته 2400
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت