سەرۆکایەتی کۆماری عێراق وەڵامی موقتەدا سەدر دەداتەوە.. یاساکە لە رۆژنامەی وەقائیع بڵاوکراوەتەوە

‌بەرهەم ساڵح و موقتەدا سەدر

وێستگەنیوز_

لە ڕونکردنەوەیەکدا سەرۆکایەتى کۆمارى عێراق رایگەیاند، بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆمار هیچ تێبینییەکى لەسەر یاساى قەدەغەکردنى پەیوەندى لەگەڵ ئیسرائیل نەبووە و یاساکە لە رۆژنامەى وەقائیع بڵاوکراوەتەوە.

ئەوە لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ سێشەممە 28ی حوزه‌یرانی 2022، موقتەدا سەدر سەرۆکی رەوتی سەدر لە تویتێکدا رایگەیاند، "شەرمە بۆ بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عیراق واژووی لەسەر یاسای قەدەغەکردنی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئیسرائیل نەکردووە".

ئاماژەی بەوەشداوە، شەرمەزارییە بۆ گەلێک سەرۆک کۆمارەکەی ئاسایکەرەوەی پەیوەندییەکانی نیوان عیراق و ئیسرائیل بێت و کەسایەتییەکی نیشتیمانی نەبێت و لایەنگیری خۆرهەڵات یان خۆرئاوا بێت.

ئەوەشی خستوەوەتەڕوو، "رایدەگەیەنم من بەریم لەم تاوانەی کە کردوویەتی کە بەردەم خودا و گەلی عيراقیدا" و "پەشیمانم لە کاندیدکردنی بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری لە رابردووە و داهاتوودا".

ئەمەش دوای ئەوەدێت، پەرلەمانی عيراق بەکۆی دەنگ یاسای قەدەغەکردنی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ حکومەتی ئیسرائیل دا پەسەند کرد.

بەگوێرەی یاساکە، سەرجەم شێوازەکانی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکان و بانگەشە بۆکردن و هەواڵ بڵاوکردنەوە و دروستکردنی هەرجۆرە پەیوەندییەک قەدەغە دەکات لەبەردەم هەموو ئەوانەی دەیانەوێت پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی بکەنەوە.

لەلایەن خۆشییەوە، موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر داوای لەگەلی عيراق کرد، دوو رکاعەت نوێژی سوپاسگوزاری بخوێنن لەسەر ئەم دەستەکەوتە.

دەشڵێت، داوا لە خەڵک دەکات بڕژێنە سەر شەقامەکان و ئاهەنگ بەو بۆنەیەوە بگێڕن و خۆشحاڵی خۆیان دەرببڕن.

پێشتر، فراکسیۆنی سەدر رایگەیاند، دوای جەژنی رەمەزان پرۆژە یاسای قەدەغەکردنی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئیسرائیل دەخەنە بەردەم سەرۆکایەتی و لیژنە پەیوەندیدارەکانی پەرلەمان.


PM:05:16:28/06/2022


ئه‌م بابه‌ته 5804 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو