ڕاگەیەندراوی کۆبوونەوەکەی ماڵی مام جەلال.. ھەوڵەکان خێرا بکرێن بۆ پێکهێنانی حکومەت

‌دیمەنەکانی کۆبوونەوەکە

وێستگەنیوز_

بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی لە ماڵی مام لە بەغداد پێشوازیکرد لە سەرکردەکانی چوارچێوەی ھەماھەنگی و موسەننا سامەرائی لە ھاوپەیمانی عەزم و رەیان کلدانی لە بزووتنەوەی بابلیون.


بەپێی راگەیەندراوێک، لە کۆبوونەوەیەکدا کە بە مەبەستی تاوتوێکردنی دوایین ھەنگاوەکانی پێکھێنانی حکومەتی نوێی عیراق ئەنجامدرا، گفتوگۆ لەبارەی دوایین پێشھاتەکان و یەکخستنی ھەوڵەکان بۆپێکھێنانی حکومەتی نوێی عیراق کرا و جەخت لە دروستکردنی حکومەتێکی بەھێز کرایەوە کە توانای زاڵبوون بەسەر ئاڵنگارییەکان و تێپەڕاندنی ئاستەنگەکانی ھەبێت.

لەدرێژەی کۆبوونەوەکەدا داواکرا ھەوڵەکان خێرا بکرێن تاوەکو بەزووترین کات حکومەتێکی نیشتمانی خزمەتگوزار دروستبکرێت کە کار بۆ بونیادنانی داھاتوویەکی سەقامگیر بکات و لەھەموو ئاستەکاندا خزمەتگوزاری پێشکەش بکات. جەختیش لەوە کراوەتەوە، مافە یاسایی و دەستوورییەکانی ھەرێمی کوردستان و عیراق پارێزراوبێت.

No description available.

No description available.

No description available.

No description available.

No description available.

No description available.

No description available.

No description available.

No description available.


PM:11:46:27/06/2022


ئه‌م بابه‌ته 2876 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت