ئێران مووشەکێکی هەڵگرتنی مانگی دەستکردنی رەوانەی بۆشایی ئاسمان کرد


وێستگەنیوز_

وەزارەتی بەرگری ئێران ناردنی مووشەکێكی تایبەت بە هەڵگرتنی مانگی دەستکردی بۆ بۆشایی ئاسمان راگەیاند.
 
دوێنێ یەکشەممە 6ـی 6ـی 2022، وەزارەتی بەرگری ئێران لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، موشەکێكی تایبەت بە هەڵگرتنی مانگە دەستکردەکانیان بە مەبەستی لێکۆڵینەوەی زانستی رەوانەی بۆشایی ئاسمان کردووە.
 
هەڵدانی ئەم مووشەکە یەکەم جار نییە و ئەمە دووەم مووشەکی تایبەت بە مانگە دەستکردەکانە کە ئێران تاقیدەکاتەوە، یەکەمین تاقیکردنەوە لە شوباتی ساڵی 2021دا بوو.
 
لەو بارەیەوە، وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئێران  ئەحمەد حوسێنی رایگەیاند، ئێران بە سەرکەوتوویی توانی دووەم مووشەکی هەڵگری مانگی دەستکرد بەمەبەستی ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەی زانستی، بنێرێتە بۆشایی ئاسمان. 

ئاماژەی بەوەشکرد، مووشەکەکە بە دوو قۆناغ دەڕوات، لە یەکەمیاندا، سووتەمەنی رەق و لە دووەمدا، شل بەکاردەهێنێت. توانای هەیە مانگە دەستکردەکان لە خوولگەکاندا بە بەرزی 500 کیلۆمەتر جێگیر بکات، هەروەها توانای هەڵگرتنی 220 کیلۆگرامی هەیە.
 


AM:10:45:27/06/2022


ئه‌م بابه‌ته 1016 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت