حەشارگەیەکی بەقاچاغبردنی بەروبوومە نەوتییەکان لە کەرکوک دەستی بەسەرداگیرا


وێستگەنیوز_

وەزارەتی ناوخۆی عێراق، دەستبەسەرداگرتنی حەشارگەیەکی بەقاچاغبردنی بەروبوومە نەوتییەکانی لە پارێزگای کەرکوک راگەیاند.

وەزارەتی ناوخۆی عێراق بڵاوی کردەوە کە ھێزەکانی سەربە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی وزە لە میانی ئۆپەراسیۆنێکدا لە پارێزگای کەرکوک، دەستیان بەسەر حەشارگەیەکی بەقاچاغبردنی بەروبوومە نەوتییەکاندا گرتووە.

راشیگەیاندووە، کە ھەر لە میانی ئۆپەراسیۆنەکەدا تۆمەتبارێک دەستگیرکراوە.

بە پێی ئەو راگەیاندراوە، لە ئۆپەراسیۆنەکەدا ھەروەھا دەست بەسەر چەند تانکییەک داگیراوە کە نەوتیان تیادابوو، وەزارەتی ناوخۆی عێراق راشیگەیاندووە کە هێزەکانیان دەستیان گرتووە بەسەر چەند کۆنتەینەرێک و هەروەها کۆمەڵە کەلوپەلێک کە لە بەقاچاغبردنی نەوتدا بەکارھێنراون.


AM:11:33:26/06/2022


ئه‌م بابه‌ته 1728 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو