وته‌بێژی ئاسایشی سلێمانی: 240 تۆمه‌تباری مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستگیركراون
مقه‌ده‌م یاسین سه‌میع وته‌بێژی ئاسایشی سلێمانی
وێستگەنیوز_
وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی، هۆشداری له‌مه‌ترسیه‌كانی به‌كارهێنان و بازرگانیكردن به‌مادده‌ی هۆشبه‌ردا و ئاماری شه‌ش مانگی ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبارانیشی خسته‌ڕ و رایگه‌یاند، له هه‌رێمی كوردستان مادده هۆشبه‌ره‌كان دروست ناكرێن، به‌ڵكو له وڵاتانی دراوسێوه هاورده ده‌كرێن.
مقه‌ده‌م یاسین سه‌میع وته‌بێژی ئاسایشی سلێمانی له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا كه په‌یامنێری وێستگەنیوز ئاماده‌ی بوو رایگه‌یاند، مه‌ترسی بازرگانیكردن و بڵاوبونه‌وه‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ر، بووه‌ته یه‌كێك له‌و به‌ڵایانه‌ی كه به‌رۆكی كۆمه‌ڵگه‌ی جیهانی گرتوه، ئه‌مه‌ش به‌جۆرێك ته‌شه‌نه ده‌كات كه ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆیی و جیهانی كاری ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی به‌رده‌وامی بۆ نه‌كرێت، ئه‌وا ڕه‌نگه به‌شێوه‌یه‌كی فراوان باڵبكێشێت و ببێته هۆی تێوه‌گلان و ئالوده‌بونی خه‌ڵكێكی زۆر.
بۆ زانیار زیاتر کلیک لەم لینکە بکە/
AM:10:57:26/06/2022
ئه‌م بابه‌ته 2100
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت