جی- حەوت قەدەغە دەخاتە سەر دووەم سەرچاوەی داهاتی ڕوسیا


وێستگەنیوز_

سەرکردەکانی کۆمەڵەی جی-حەوت ڕێککەوتن لەسەر قەدەغەی هەناردەکردنی زێڕی ڕوسی کە بە دووەم سەرچاوەی داهاتی ڕوسیا دادەنرێت لە پاش وزەی ئەو وڵاتەدا.

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا ڕایگەیاند، لە هەفتەی داهاتووەوە قەدەغەی هەموو جموجوڵێکی ڕوسیا دەکەن لە بازاڕێ زێڕدا و لەو بارەیەشەوە قسەیان لەگەڵ سەرکردەکانی دیکەی کۆمەڵەی جی-حەوت کردووە و ئەوانش ڕەزامەندیان لەسەر هەنگاوەکە دەربڕیوە.

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا باسی لەوەشکرد، دابڕینی ڕوسیا لە بازاڕی زێڕی وڵاتانی کۆمەڵەی جی-حەوت بەشێوەیەکی فراوان ئەو وڵاتە لە مامەڵەی زێڕ کەنارگیر دەکات لە جیهاندا.

هەناردەی زێڕ یەکێکە لە سەرچاوە سەرەکییەکانی داهاتی ڕوسیا، بە جۆرێک تەنها لە ساڵی رابردوودا ڕوسیا بە بەهای نزیکەی 20ملیار دۆلار زێڕی هەناردەکردووە و گەورەترین کڕیارانی زێڕی ڕوسیش ئەوروپییەکانن.


AM:10:46:26/06/2022


ئه‌م بابه‌ته 1456 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت