تابلۆکەی ڕامبرانت نرخی خەمڵێنراوی لەبازاڕدا 100ملیۆن دۆلارە

‌دیمەنی تابلۆکە

وێستگەنیوز_

رۆژنامەوان توانا عوسمان لە پۆستێکیدا، و لەژێر ناونیشانی، "گێژەڵـوکەی دەریــا.. ڕامبرانت1633" دەنوسێت:


نیوەشەوی 18 مارسی 1990 دوو کەس "بەجلی پۆلیسەوە" چونە ناو مۆزەخانەی "ئیزەبێلا ستیواڕت گاردنەر" لە بۆستن-ئەمەریکا، لەوێ دوو پاسەوانەکەیان ناچارکرد دەرگای ئەمنیان بۆ بکەنەوەو وتیان گوایە بەلاغمان بۆ هاتوە کە لەناو هۆڵی مۆزەخانەکەدا کێشەیەک هەیە، بواریان نەدا پاسەوانەکە پەنجە بنێت بەجەڕەسی "ڕاستەوخۆی پۆلیسدا" کە عادەتەن لەمۆزەخانە گرنگەکاندا هەیە و یەکسەر خەتی گەرمی بنکەی پۆلیس دێتە سەرخەت.. پاسەوانەکانیان قۆڵبەست و دەمبەست کردو تابلۆی نازداری "زەیتی" ڕامبرانت و 12 ئیشی هونەری تریان برد و دیار نەمان.

تاوانەکە تا ئەمساتە لەبەردەستی FBI دایەو نەدۆزراوەتەوە، سەرەتا گومان لەهاوکاری پاسەوانێکیان هەبوو "ئەوەی پەنجەی نەنابوو بەجەڕەسەکەدا" ئەوەی تریان لەئەرکی سوڕانەوەی شەوانە بوو بەناو هۆڵ و قاتەکانی مۆزەخانەدا، بەڵام تا ئێستا چاودێری ئەکرێن و هیچ بەڵگەیەکیان لەسەر ساغ نەبۆتەوە.

لەساڵی 1993 وە تا ئەم ساتەوەختە خەڵاتی 5 ملیۆن دۆلار دانراوە بۆ هەر کەسێک هاوکاربێت لەدۆزینەوە ئەم تابلۆیەدا و تا ئەم دەقەیە بێ سوود بوە، هەرچەندە چەند کەسێک بانگەشەی زانیاریان کردوەو دزێکی "فشەکەریش" لەبۆستن لەسەر جێگەی مردن وتی زانیاریم هەیە و لەگەڵ خۆم ئەیبەمە قەبر.

ئەم تابلۆیە "لەباری بەرزیە 160cmX128cm" تاکە تابلۆی هونەرمەندی گەورەی هۆڵەندی ڕامبرانتە 1606-1669 کە دەریای تیا نیشاندراوە و کۆی کارە دزراوەکانی ئەم ڕووداوە بە 500 ملیۆن دۆلار دەخەمڵێنرێت و تابلۆکەی ڕامبرانت نرخی خەمڵێنراوی لەبازاڕدا 100 ملیۆن دۆلارە.

تێبینی: وێنەکە ساتەوەختی ئەگەری نقومبوونی بەلەمێکە کە پێغەمبەر عیسا و 12 هاوەڵی تیایە، لەناو تابلۆکەدا کەشتیوانێک سەیری بینەر دەکات وەک ئەوەی داوای ڕزگاربوون بکات "بەئێستاشەوە کەتابلۆکەی دیارنەماوە".. وێنەی نزیکراوەی ئەو کەسە لەکۆمێنت دائەنێم.


PM:05:44:25/06/2022


ئه‌م بابه‌ته 2136 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو