بەرپرسێکی پەروەردەی سلێمانی دەگۆردرێت


وێستگەنیوز_

بەکر محەممەد، بەرێوەبەری پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانی گۆڕدرا و بەناز رەمەزان حەمە، لە شوێنی ناوبراو دەستبەکاردەبێت. 

بەپێی زانیارییەکانی وێستگەنیوز، لە چەند رۆژی رابردوودا بەکر محەممەد، ماڵئاوایی لە کارمەندانی فەرمانگەکەی کردووە و پێی راگەیاندوون کە چیتر لەو پۆستەدا نەماوە. 

هاوکات لە چەند رۆژی داهاتوودا بەناز رەمەزان حەمە، بەرێوەبەری ئامادەیی رەنگینی کچان وەک بەرێوەبەری نوێی پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانی دەستبەکاربێت.

ئەمە لە کاتێکدایە، هەردوو بەرێوەبەر لەسەر پشکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانن و ئەم گۆرانکارییە لە سنووری ئەو گۆرانکاریانەدایە کە یەکێتی بە نیازە ئەنجامی بدات لە بەرپرسانی حکومی سلێمانی.


PM:02:47:25/06/2022


ئه‌م بابه‌ته 6408 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو