كه‌شوهه‌وای سبه‌ینێ شه‌ممه گۆڕانكاری به‌سه‌ردا هات
وێستگه‌نیوزـ
كه‌شناسی هه‌رێم ره‌وشی كه‌شوهه‌وای سبه‌ینێ شه‌ممه 25ی حوزه‌یرانی 2022ی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، خێرایی با زیاد ده‌كات و نمه‌باران له ناوچه شاخاوییه‌كان ده‌بارێت.
له راگه‌یه‌ندراوێكی كه‌شناسی هه‌رێمدا هاتووه: پێشبینی دەکرێ سبەینێ شەممە لە نیوەڕۆوە خێرایی با زیاد بکات (20-30) کیلۆمه‌تر ده‌بێت له كاتژمێرێكدا و هەندێ جار چالاک دەبێت بۆ سەرووی 35 کیلۆمه‌تر له كاتژمێرێكدا.
باسی له‌وه‌شكردووه، ئەمەش دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ کەمبونەوەی مەودای بینین (Visibility) لە هەموو ناوچەکان بە تایبەت لە ناوچەکانی هەولێر و کەرکوک و گەرمیان هاوکات ئاسمان لە نێوان هەوری تەواو و نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری کەمێک هەورە تریشقە (Thunderstorm) و نمە بارانی کەم بەتایبەت لە ناوچە شاخاویەکان.
PM:10:12:24/06/2022
ئه‌م بابه‌ته 4476
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت