وته‌بێژی به‌نزینخانه‌كانی سلێمانی له‌ باره‌ی نرخی به‌نزینه‌وه‌ روونكردنه‌وه‌ ده‌دات


وێستگەنیوزـ

وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی رایگەیاند، بازرگانان هه‌ركاتێك بێت دەتوانن بەبێ هیچ رسوماتێک بەنزین هاوردە بکەن و بە نرخی خۆی بیدەن بە شۆفێران.


بەهمەن قادر، وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی بە وێستگه‌نیوزی راگەیاند: ئەمڕۆ هەینی بەنیزینی 800 دیناری و 690 دیناری بەردەستە و دابەشکردنی بەردەوامە.

باسی لەوەشکرد، ئەو رێوشوێنەی بۆ لابردنی رسومات و باج هەبوو لابردنی گەیشتووەتە خاڵە سنورییەکان و بازرگانان دەتوانن بەنزین بهێنن و تا بەو نرخەی دەیهێنن بەبێ هیچ باجێک بیفرۆشن بە شۆفێران.

ئەوەس لە کاتێکدایە، ماوەی چەند مانگە شۆفێرانی هەرێم گرفتی گرانبوونی نرخی بەنزینیان هەیە و لە 10 رۆژی رابردووشدا نرخەکەی بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە، کە بەهۆیەوە هاوڵاتیانی هەرێم خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و لەژێر فشاردا حکومەتیان ناچارکرد بڕیاری نوێ بۆ هەرزانکردنی نرخی بەنزین بدات.


PM:09:11:24/06/2022


ئه‌م بابه‌ته 3692 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت