بانكێك بڕه‌ پاره‌یه‌كی زۆر وه‌ك قه‌رز ده‌داته‌ هاووڵاتییان


وێستگه‌نیوزـ

بانکی رافیدەین قەرزێکی درێژخایەن دەداتە ئەو هاووڵاتییانەی کە دەیانەوێت یەکەی نیشتەجێبوون بکڕن.

بانكی رافیدەین لە راگەیاندراوێكدا بڵاویكردەوە کە قەرزی 150 ملیۆن دیناری بۆ ئەو هاووڵاتییانە تەرخان دەكرێت كە كرێچین و دەیانەوێت یەكەی نیشتەجێبوون بكڕن.

بانکەکە ئاماژەشی بەوەداوە کە رێژەی سوی وەرگرتنەوەی ئەو قەرزەش تەنها 4% دەبێت.

ئەوەشی خستووەتە روو کە سوودمەندبوون لە وەرگرتنی قەرزی خانووبەرە و جێبەجێكردنی رێكار و مامەڵەكان راستەوخۆ لە رێگەی لقەكانی بانكی رافیدینەوە لە بەغدا و پارێزگاكانی دیكەی عیراق دەبێت.

به‌هۆی ئه‌وه‌ی لقی بانكی رافیده‌ین له‌ هه‌رێمی كوردستان نییه‌، به‌و پێیه‌ هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان ناتوانن قه‌رزه‌كه‌ وه‌ربگرن.


PM:06:36:24/06/2022


ئه‌م بابه‌ته 13192 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت