بەڕێوەبەری ناحیەی قادر کەرەم: هێرشەکانی سەر کۆرمۆر زیان بە بەرژەوەندی گشتی دەگەیەنن

‌دیمەنێک لە هێرشەکە و بەڕێوەبەری ناحیەی قادر کەرەم

وێستگەنیوز_ لەنیا بەختیار

بەڕێوەبەری ناحیەی قادر کەرەم دەڵێت، هێرشی سەر کێڵگەی کۆرمۆر زیان بە بەرژەوەندی گشتی دەگەیەنێت و کێڵگەکە بەشێکە لە پرۆسەی بەرهەمێنانی کارەبا بۆ چەند ناوچەیەکی عێراق.

کاتژمێر 2:10 خولەکی پاش نیوەرۆی ئەمرۆ هەینی 24ی حوزەیرانی 2022، کاتیۆشایەک ئاڕاستەی کێڵگەی گازی کۆرمۆرکرا لە سنوری ناحیەی قادر کەرەم، کە کۆمپانیای دانا گاز کاری تێدا دەکات، سدیق محەمەد، بەڕێوەبەری ناحیەی قادر کەرەم، بە وێستگەنیوز-ی وت، هێرشەکە ھیچ زیانێکی گیانی نەبووە.
 
ئاماژەشی بەوەکرد، بەڵام گژوگیای دەورووبەری کێڵگەکە سوتاوە، "زانیاریمان هەیە ئەو کاتیۆشایە لە نزیک خورماتووەوە ئاراستە کراوە".

سدیق محەمەد، ئەوەشی وت، " ئەو گازەی لەنێو کێڵگەکەوە بەرهەمدەهێنرێت لەلایەن کۆمپانیای دانا غاز-ەوە بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا و بۆ چەند ناوچەیەکی عێراق سوودی لێ وەردەگیرێت".

بەڕێوەبەری ناحیەی قادر کەرەم، ئەوەشدەخاتەڕوو، "ئەم جۆرە ھەوڵانە زیان بە بەرژەوەندی گشتی دەگەیەنێت".

پێشتر، ئەحمەد موفتی، بریکاری وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان وتی، ژووری ئۆپەراسیۆنیان لەگەڵ هێزە ئەمنییەکان دروستکردووە و خۆیان لە رێگەن دەچنە کێڵگەکە تاوەکو لە نزیکەوە رووداوەکە ببینن.


PM:03:56:24/06/2022


ئه‌م بابه‌ته 3596 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت