سندوقی نیشتەجێبوون بۆ ھاووڵاتیانی کەمدەرامەت کارا دەکرێتەوە


وێستگەنیوز_

وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی ھەرێم بڕیاریدا کارکردن لە نۆ ھەزار و چوار یەکەی نیشتەجێبوونی ھاوڵاتیان دەستپێبکاتەوە کە لە ساڵانی رابردوو بەھۆی قەیرانی دارایی کارکردن تیایاندا راگیراوە

ئەمرۆ پێنجشەممە، دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی ھەرێم و لیژنەی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی پەرلەمان، لە پەرلەمانی کوردستان کۆبونەوە.

پاش کۆبوونەوەکە، ھاوڕێ مەلا ستار، سەرۆکی لیژنەکە لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بڕیاردراوە سندوقی نیشتەجێبون بۆ دروستکردنی یەکەی نیشتەجێبونی دیکە بۆ ھاوڵاتیانی کەمدەرامەت کارا بکرێتەوە.

ئاشکراشیکرد، بڕیاردراوە لەبری تونێلە کۆنەکەی دەربەندیخان دوو تونێلی دیکە دروست بکرێت کە بە تەواوبونی، سلێمانی و گەرمیان پێکەوە دەبەستێتەوە.


PM:10:53:23/06/2022


ئه‌م بابه‌ته 2348 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت