بە وێنە.. رووداوێکی هاتوچۆ بووە هۆی برینداربوونی حەوت کەس
دیمەنێک لە رووداوەکە
وێستگهنیوزـ
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان رایگەیاند، لەسەر رێگای گوندی قاسماغەی سنوری گەرمیان بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێلەوە، حەوت کەس برینداربوون کە چواریان منداڵن.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 23ی حوزهیرانی 2022، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەی بەوەکردووە، رووداوەکە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لەسەر رێگای گوندی قاسماغە - کەلار لەنێوان ئۆتۆمبێلێکی تایبەتی جۆری نیسان ئەڵتیما و ئۆتۆمبێلێکی دیکەی پیکاب نیساندا روویداوە و بووەتە هۆی برینداربوونی حەوت کەس.
باس لەوەشکراوە، رووداوەکە بەشێوەیەک بووە، هەردوو ئۆتۆمبێلکە بە ئاڕاستەی کەلار بۆ سەر رێگای پشتێنەی شار چوون، پێش ئەوەی بگەنە سەر رێگای سەرەکی ئەڵتیماکە خۆی بە پیکابەکەدا داوە و بەوهۆیەوە لە ئۆتۆمبێلە تایبەتەکە پێنج کەس بریندار بووە و لە پیکابەکەش دوو کەس برینداربوون.
باس لەوەشکراوە، سەرجەم بریندارەکان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لەکەلار و لەلایەن تیمی هاتوچۆوە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستی پێکردوە.
رووداوەکانی هاتوچۆ لە هەرێمی کوردستان بە یەکێک لە هۆکارەکانی گیانلەدەستدان و برینداربوونی هاوڵاتییان دادەنرێن و بەشێک لە هاوڵاتیان باس لەوە دەکەن هۆکارەکەی خراپی شەقامەکان و رێگەوبانەکانە و بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆش هۆکارەکە دەگەڕێنێتەوە بۆ پابەندنەبوونی شۆفێران بە رێنماییەکانەوە.
PM:03:02:23/06/2022
ئهم بابهته 2440
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت