جێگره‌وه‌ی په‌رله‌مانتارانی سه‌در سوێندی یاساییان خوارد
فۆتۆ: ئەرشیڤ
وێستگه‌نیوزـ
له دانیشتنی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراقدا جێگره‌وه‌ی په‌رله‌مانتارانی ره‌وتی سه‌در سوێندی یاساییان خوارد.
ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه 23ی حوزه‌یرانی 2022، كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق بۆ شوێنگرتنه‌وه‌ی په‌رله‌مانتارانی ره‌وتی سه‌در ئه‌نجامدراو و كه‌مێك پێش ئێستا كۆتایی هات.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه 210 په‌رله‌مانتار ئاماده‌ی بوون، لە کۆی ئەو 73 پەرلەمانتارە نوێیەی لە جێگرەوەی فراکسیۆنی سەدر بوونەتە ئەندام پەرلەمان، 64 پەرلەمانتاریان ئامادەی دانیشتنی پەرلەمان بوون و سوێندی یاساییان خوارد.
ئەمە لەکاتێکدایە، پێشتر دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عیراق رایگەیاندبوو کە لەسەر بنەمای رێساکانی بڕگەی یەکەمی ماددەی 58ـی دەستوور و لەسەر داوای ژمارەیەک لە پەرلەمانتاران، رۆژی 23ی ئەم مانگە دانیشتنێکی نائاسایی ئەنجوومەنی نوێنەران ساز دەکرێت.
دانیشتنەکەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی نوێنەران تایبەت بوو بە سوێند خواردنی پەرلەمانتارە جێگرەوەکانی پەرلەمانتارانی فراکسیۆنی رەوتی سەدر کە ژمارەیان 73 پەرلەمانتار بوو.
رۆژی 12ی ئەم مانگە سەرجەم پەرلەمانتارانی فراکسیۆنی رەوتی سەدر کە ژمارەیان 73 پەرلەمانتارە، لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق کشانەوە و ھاوکات رۆژی 13ی ئەم مانگەیش سەرۆکی دەستەی سیاسیی رەوتی سەدر، ئەحمەد ئەلموتێری رایگەیاندبوو کە موقتەدا سەدر لە پڕۆسەی سیاسی کشاوەتەوە.
PM:02:15:23/06/2022
ئه‌م بابه‌ته 4368
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت