شاندێکی وەزارەتی پێشمەرگە گەیشتە بەغدا
ساتی گەیشتنی شاندەکەی وەزارەتی پێشمەرگە بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا
وێستگهنیوزـ
شاندێكی باڵای وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكی ئه‌ركان و ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی دیكه‌ی وه‌زاره‌ته‌كه گه‌یشه به‌غدا.
راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه: دوای سەردانی شاندی ئەمنی عیراق بۆ هەرێمی كوردستان و ئەنجام دانی دیدار و کۆبوونەوە، لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی ناوخۆ، لەسەر بانگهێشتی فەرمی وەزارەتی بەرگری عیراق، ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه 23ی حوزەیرانی 2022، شاندێكی وەزارەتی پێشمەرگە بە سەرۆكایەتی فەریق روكن عیسا عوزێر، سەرۆکی ئەركانی وەزارەتی پێشمەرگە گه‌یشته به‌غدا.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، له سه‌ردانه‌كه‌دا هەردوو جێگرانی سەرۆکی ئەرکان بۆ ئیدارە و میرە، مەشق و ئۆپەراسیۆنەکان، بەڕێوەبەرایەتی پشكنینی گشتی به‌شدارن، لە فڕۆكەخانەی نێودەڵەتی بەغدا، لەلایەن فەریق روكن حامد، سەرۆکی ئەرکانی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، پێشوازیان لێ کرا.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو: "وا بڕیارە لە چەند کاتژمێری داهاتوودا، لەگەڵ سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی بەرگری عیراق و فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان كۆبوونەوە ئەنجام بدەن".
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه دێت، ئێواره‌ی دوێنێ چوارشه‌ممه له راگهیهندرێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دژه تیرۆر – CTG" رایگه‌یاند: "یەک کاتیۆشا لە شوێنێکی نادیارەوە ئاڕاستەی کێڵگەی کۆرمۆر کرا و خۆشبەختانە ھیچ زیانێکی گیانی بەدواوە نەبوو".
هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌كردبوو: "ھێزەکانمان سەرقاڵی بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەن لەو رووداوە و لەداھاتوودا وردەکاری زیاتر بڵاودەکەینەوە".
پێشتر یەکێک لە کارمەندەکانی كۆمپانیای دانا غاز، بە وێستگەنیوز-ی وت، "دەنگی تەقینەوەیەکی گەورە بیستراوە، ئاگادار نیم چی بووە، ئێمە چووینەتە ژێر زەمینەوە".
لەلایەکی دیکەوە، سەرچاوەیەکی ئەمنی بە وێستگەنیوز-ی وت، کە تەقینەوەکەی کێڵگەی کۆرمۆی سەر بەدانا غاز لەچەمچەماڵ هێرشی " تیرۆرستییە".
AM:10:48:23/06/2022
ئه‌م بابه‌ته 2500
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت