بۆ رێگری كردن له بیابانبوونی ههرێم چهند ههنگاوێك دهگیرێتهبهر
مەترسی بە بیابانبوون هەرێمیش دەگرێتەوە.. فۆتۆ: ئەرشیڤ
وێستگهنیوزـ
بەڕێوەبەری ھونەری لە دەستەی ژینگەی ھەرێمی کوردستان رایگهیاند، بۆ رێگریکردن لە بەبیابانبوونی ھەرێمی کوردستان چەندین رێکاری پێویست دەگیرێنە بەر وکۆمەڵێک پێشنیاریشیان داوەتە ئەنجومەنی وەزیران، لەوانە پشتێنەی سەوزایی لە ھەموو پارێزگاکان و ھەرێمی کوردستان دروست بکرێت.
ئازاد نووری عەوڵا، بەڕێوەبەری ھونەری لە دەستەی ژینگەی ھەرێمی کودستان به ماڵپەڕی فەرمی پارتی راگهیاند: ''بەھۆی ئەوەی مەترسیی بەبیابانبوونی جیھان ھەیە، ھەرێمی کوردستانیش بەشێک دەبێت لەو مەترسییە، بۆیە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵا بە بەشداریی وەزارەتە پەیوەندیدارەکان ئەنجام درا، بۆ ئەوەی ھەرچی رێکاری پێویستە بگرینە بەر بۆ رێگریکردن لە بەبیابانبوونی ھەرێمی کوردستان''.
وتیشی: "ئێمە پێشنیازەکانی خۆمان ئامادە کردووە و داومانەتە ئەنجومەنی وەزیران کە لەوێ لیژنەیەک بۆ قەیرانەکان ھەیە، بۆیە ئەوان بڕیار دەدەن''.
روونیشی کردوەوە: ''داوامان کردووە لە ھەموو پارێزگاکان پشتێنەی سەوزایی دروست بکرێت و دارستانی دەستکرد و رێژەی سەوزاییش زیاد بکرێت، ئەمە دەبێتە ھۆی ئەوەی کە مەترسی لەسەر بەبیابانبوونی ھەرێمی کوردستان کەم بکاتەوە''.
AM:09:41:23/06/2022
ئهم بابهته 1496
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت