سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لەکێ توڕەبوو؟.. دانیشە دانیشە
د. ڕێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان
وێستگەنیوز_
ئهمڕۆ چوارشهممه 22ی حوزەیرانی 2022، پەرلەمانی کوردستان بۆ تاوتوێکردن و خوێندنهوهى چەند پرۆژە یاسایەک کۆبۆوە لە دیارترینیان، ههموارى یهكهمی یاسای نهوت و گاز له ههرێمی كوردستان بوو.
لە کاتێکدا لە دەرەوەی باڵەخانەی پەرلەمانی کوردستان، کامپینی پەنجەمۆر و واژۆ کۆکردنەوە ڕادەگەیەندرا بۆ ئەوەی پەرلەمان بکرێتە پرۆژەی ئەلبان، بەڵام لەناو باڵەخانەی پەرلەمان گفتوگۆکان گەرمبوون تایبەتر لەو کاتەی پەرلەمانتاران بەشداریان پێکرا لە دانیشتنەکەدا و قسە لەسەر پرۆژە پێشنیارکراوەکان دەکرا.
دیارترین کاردانەوە، کە لە سۆشیەڵ میدیا زۆرترین جار بڵاوکرایەوە، قسەکانی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان د. ڕێواز فایەق بوون لەبەرامبەر ئەندامێکی پەرلەمان کە ویستی قسەبکات، بەڵام سەرۆکی پەرلەمان، بە کاردانەوەیەکی جیاواز وتی، "دانیشە ناوتم نوسیوە، دانیشە دانیشە".
وێستگەنیوز زانیویەتی، ئەو پەرلەمانتارەی ویستویەتی بەشداری بکات و قسەبکات لە دانیشتنەکەی پەرلەمانی کوردستاندا، عوسمان سێدەری ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی بووە.
عوسمان سێدەری، ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان
PM:07:19:22/06/2022
ئهم بابهته 6508
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت