بۆ یه‌كه‌مجار دوای کوژرانی خاشقچی، شازادەی جێنشینی سعودیە سەردانی تورکیا دەکات

‌فۆتۆ: ئەرشیڤ

ویستگه‌نیوزـ

شازادەی جێنشینی سعودیە بۆ یەکەمجار سەردانی تورکیا بکات لە دوای کوژرانی جەمال خاشقچی، لە ساڵی 2018 لە کونسوڵخانەی وڵاته‌كه‌ی له‌ ئیستەنبوڵ.


رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا گفتوگۆیەکی دوو بە دوو لەگەڵ محەمەد بن سەلمان، شازاده‌ی جێنشینی سعودیه‌ ئەنجام دەدات بە ئامانجی چاککردنەوەی ئەو درزە قووڵەی لەنێوانیاندایە.

ئەردۆغان، لە پێشوودا بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ شازادەی تۆمەتبار کرد بەوەی فەرمانی بە بریکارەکانی سعودیە کردووە بۆ کوشتنی خاشقچی. ناوبراو رەتیکردەوە کە هیچ دەستێوەردانێکی لەو کەیسەدا هەبێت.

ئەم سەردانە لە کاتێکدایە کە تورکیا داوای بازرگانی، وەبەرهێنان و هاوکاری دەکات بۆ رووبەڕووبوونەوەی قەیرانی ئابووری وڵاتەکەی کە بەرەو خراپتر دەڕوات.

هه‌روه‌ها كاری بۆ باشتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئیماراتی عه‌ره‌بی، میسر و ئیسرائیل دوای چه‌ند ساڵێك له‌ ئاڵۆزی نێوانییان.

لەلایەکی دیکەوە شازادە محەمەد هەوڵی کۆتاییهێنان بە گۆشەگیری نێودەوڵەتی دەدات، دەیەوێت رۆڵی بەهێزی ناوچەیی خۆی بگەڕێنێتەوە.

هەروەها ئەم هەفتەیە لە چوارچێوەی گەشتێکی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا سەردانی ئوردن و میسری کرد و مانگی داهاتوو چاوی بە جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا دەکەوێت.

خاشقچی، ستووننووسی واشنتۆن پۆستی ئەمریکی بوو. رەخنەگری دیار لە شازادە محەمەد بن سەڵمان، کۆتا جار لە 2ی تشرینی یەکەمی 2018 بینراوە کە چووە ناو کونسوڵخانەی سعودیه‌ له‌ ئەستەنبوڵەوە، کە چووبوو بۆ وەرگرتنی کاغەز و دۆکۆمێنتە پێویستەکانی هاوسەرگیری بۆ هاوسەرگیری لەگەڵ دەستگیرانە تورکەکەی هاتیجە جەنگیز.

بەرپرسێكی باڵای توركیا بە ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرزی راگەیاندووە، پێشبینی دەكرێت سەردانەكە "ئاساییكردنەوەی تەواو و گەڕانەوەی قۆناغی پێش قەیران" بهێنێتە ئاراوە، لەگەڵ واژۆكردنی رێككەوتنی هەردوو سەركردەكە لەسەر وزە و ئابووری و ئاسایش.






PM:06:33:22/06/2022


ئه‌م بابه‌ته 776 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو