موقتەدا سەدر: پاشەکشەمان بەهۆی فشاری ئێرانەوە نەبووە

‌موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر

وێستگەنیوز_

پاش ئەوەی لە چەند رۆژی رابردوودا پەرلەمانتارەکانی لە پەرلەمانی عێراق دەستیان لەکارکێشایەوە، موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر لە پەیامێکدا، دەڵێت، "ئەمجارە ئێران هیچ فشارێکی لەسەر هیچ حیزبێکی شیعە نەکردووە". 

موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر ئەمڕۆ چوارشەممە بڵاویکردوەتەوە،" ئەم جارە کۆماری ئیسلامی ئێران هیچ جۆرە فشارێکی لەسەر لایەنە شیعییەکانی عێراق دروستنەکردوە، ئەو دەنگۆیانەی باس لەوە دەکەن لەژێر هەڕەشەی ئەواندا کشابینەوە درۆ و ناڕاستن، هەندێک کەس ( باڵەکانی ئێران) پێشێلکاری سیاسی دژی دادوەری عێراق کاردەکەن و دەیانەوێت لەبەرژەوەندی خۆیان بەکاری بهێنن".

ئاماژەی بەوەشکردووە،" ئەوان دەیانەوێت فشار لە کوتلە سیاسییەکانی دیکە بەتایبەت سەربەخۆ و غەیرە شیعییەکان بکەن بەتایبەت لە کۆبونەوەکەی سبەینێدا".

ئاشکراشیکردووە،"سوپاس بۆ خودا ئازایەتی تەواومان هەیە، بەڵام ئێمە پاشەکشەمان کرد لەپێناو مانەوەی عێراق، بەڵام هەندێک کوتلەی دیکە لە فشارە نایاساییەکان و و دەرچونی بڕیاری دادگا و دەنگۆ و بانگەشەی ناڕاست دەترسن، بۆیە داوا لەو کوتلانە دەکەین، هەڵوێستی ئازایانەی خۆیان لەپێناو چاکسازی و رزگارکردنی نیشتیمان و نەهێشتنی ئاماژەی فشارە تایفیەکان بنوێنن، کە وەک بڵق وان و نامێنن".




PM:02:33:22/06/2022


ئه‌م بابه‌ته 1848 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو