تۆبهاوێژێکی دروستکراوی عیراق خرایە خزمەتی سەربازییەوە و هاوشێوەی نییە لە جیهاندا


وێستگەنیوز_

بەرێوەبەری کارگەی پیشەسازی سەربازی عێراق رایگەیاند، تۆبهاوێژی D30 خراوەتە ناو خزمەتی سەربازی عێراقییەوە و تۆبهاوێژەکەش هیچ هاوشێوەیەکی نییە لە تەواوی جیهاندا.

هانی عەبدوڵا, بەڕێوەبەری کارگەی پیشەسازی سەربازی ئیبن هەیسەم، بە میدیاکانی عیراقی راگەیاندووە، تۆبهاوێژی D30 چووەتە ناو خزمەتی سەربازییەوە لەدوای ئەوەی چەند گۆڕانکارییەکی بچووکی تێدا ئەنجامدراوە.

هانی عەبدوڵا ئاماژەی بەوەشکردووە،" ئەو تۆبهاوێژەی عێراق خستویەتییە خزمەتی سەربازییەوە لە جیهاندا هاوشێوەی نییە و دەتوانرێت لەسەر هۆکارەکانی گواستنەوەی سەربازی دابندرێت."

هاوکات، "تۆبهاوێژەکە تۆپی 155 ملیم دەتەقێنێت و لەماوەی رابردوودا لە کارگەی شەهیدانی تایبەت بە تۆبهاوێژەکان کاری تێداکراوە کە سەر بە گەورەترین کارگەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستە.

لەم ساڵدا عیراق هەوڵیداوە پەرە بە بواری پێشەسازی چەک بدات، بە جۆرێک، رۆژی 19ـی 6ـی 2022، عیراق دەمانچەی جۆری بابلی نمایشکرد کە دروستکراوی ناوخۆیە.


AM:11:49:22/06/2022


ئه‌م بابه‌ته 3476 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت