بومەلەرزەیەک لە ئەفغانستان زیاتر لە 400 قوربانی لێکەوتەوە


وێستگەنیوز_

شەوی رابردوو بوومەلەرزەیەکی بەهێز لە ئەفغانستان روویدا، بەهۆیەوە زیاتر لە 250 کەس گیانیان لەدەستداوە و 150 کەسیش بریندارن، بەرپرسانی تەندروستیش دەڵێن، "چاوەڕواندەکرێت ژمارەی قوربانیان بەرزتر بێتەوە."
 
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵی بی بی سی بەریتانی، بوومەلەرزەکە بە گوڕی 6.1 پلەی رێختەر لە پارێزگای پاکتیکای سەر سنووری پاکستان روویداوە، بەهۆیەوە 250 کەس گیانیان لەدەستداوە و چاوەڕوانیش دەکەن ژمارەی قوربانیان بەرزتر بێتەوە. 
 
بەپێی زانیارییەکان، بوومەلەرزەکە بە دیاریکراوی بەدووری 44 کیلۆمەتر لە باشووری رۆژهەڵاتی شاری خۆست بووە و بە تەواوی ناوچەکەی گرتووەتەوە بە جۆرێک لە دووری 500 کیلۆمەتر لە ناوچەکانی تری ئەفغانستان، پاکستان و هەروەها هندستان هەستیپێکراوە.


AM:09:16:22/06/2022


ئه‌م بابه‌ته 1576 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو