وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان: بڕیاردرا رۆژانە 3 بۆ 3.5 ملیۆن لیتر بەنزین دابینبکرێت


وێستگەنیوز_    

وه‌زاره‌تی سامانه‌ سرووشتییه‌كان ئاشكرای كرد، دابینكردنی بەنزین بەنرخی پاڵپشتیكراو بەردەوام دەبێت و بڕیاردرا رۆژانە  3 بۆ 3.5 ملیۆن لیتر بەنزین دابینبکرێت.


وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌، تێیدا هاتووه‌، بەمەبەستی جێبەجێكردنی بڕیار و راسپاردەكانی مه‌سرور بارزانی، سەرۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كەمال محەمەد ساڵح، وەزیری سامانە سروشتیەكان سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی فراوانی كرد، تێیدا بڕیاردرا رۆژانە  3 بۆ 3.5 ملیۆن لیتر بەنزین دابین بکرێت.

وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كان له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، رۆژانە  3 بۆ 3.5 ملیۆن لیتر بەنزین بە كوالێتی و مواسەفاتێكی باش دابین ده‌كرێت.

هه‌روه‌ها، وه‌زاره‌تی سامانه‌ سرووشتییه‌كان ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد، تەوەرێکی دیكه‌ی کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە پاڵپشتیكردنی كەرتی گواستنەوەی گشتی، بۆ ئەم مەبەستە وەزارەت بەنرخێکی پاڵپشتیکراو بۆ دابینکردنی بەنزینی 690 دیناریی بەردەوام دەبێت.

جه‌خت له‌وه‌ كرایه‌وه‌ لەماوەی 4 رۆژی رابردوودا 9 ملیۆن لیتر بەنزین بەشێوەیەكی دادپەروەرانە بەسەر پارێزگاکانی کوردستاندا دابه‌شكراوه‌، رۆڵی لەكۆنترۆڵكردنی نرخی بەنزین هەبوو.


PM:10:38:21/06/2022


ئه‌م بابه‌ته 848 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت