ته‌ندروستی عیراق له‌ باره‌ی شه‌پۆلێكی نوێی كۆرۆناوه‌ هۆشداری ده‌دات

‌فۆتۆ: ئەرشیڤ

وێستگه‌نیوزـ

وەزارەتی تەندروستی عیراق رایگەیاند، چەند رۆژێكە جارێكی دیكە ژمارەی توشبوان بە كۆرۆنا زیادیكردوەتەوە و كەمتەرخەمی هاووڵاتییان لە وەرگرتنی ڤاكسینی دژی كۆرۆنا، بە هۆكاری بەرزبوونەوەی ئامارەكان دەزانێت.


ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی تەندروستی عیراق بڵاویكردەوە، چەند رۆژێكە جارێكی دیكە ژمارەی توشبوان بە كۆرۆنا زیادیكردوەتەوە، ئەوەش پێشتر رێكخراوی تەندروستی جییھانی ھۆشداریدابوو، ھۆكارەكەشی بۆ كەمتەرخەمی ھاوڵاتیان لە وەرنەگرتنی ڤاكسینی دژی كۆرۆنا دەگەڕێتەوە.

وەزارەتەكە ئاماژەی بە ئەوەشكردووە، توێژینەوە زانستییەكان جەخت دەكەنەوە، بەرزبوونەوەی ژمارەی توشبوان بە كۆرۆنا، لە ریزی ئەو كەسانەدا تۆمار كراوە كە ڤاكسینی دژی كۆرۆنایا وەرنەگرتوە.

وەزارەتەكە هیچ ئامارێكی نوێی لەبارەی توشبووانی كۆرۆناوە بڵاونەكردووەتەوە، تەنها ئاماژەی بە بەرز بووونەوەی رێژەكە كردووە.


PM:02:56:21/06/2022


ئه‌م بابه‌ته 2168 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت