بۆ یەکەمجار بەهای بیتکۆین بۆ خوار 20 هەزار دۆلار دابەزی


وێستگەنیوز_

بۆ یەکەم جار لە دوای ساڵی 2020ـەوە  بەهای بیتکۆین بۆ ئاستی خوار 20 هەزار دۆلار دابەزی.

ئەمرۆ یەکشەممە 19ـی 6ـی 2022، بیتکۆین کە بە بەهاترین و بەناوبانگترین دراوی ئەلیکترۆنییە، زیاتر لە سەدا 6ـی بەهاکەی لەدەستدا و بۆ 17 هەزار و 708 دۆلار دابەزی. هەروەها تەنیا لە هەفتەی رابردووشدا سەدا 11.55ـی بەهاکەی لەدەستدا.

لە 10ـی تشرینی دووەمی ساڵی رابردوو، بیتکۆین گەیشتە بەرزترین ئاستی و کە 68 هەزار و991 دۆلار بوو، بەڵام دوای ئەوە سێ لەسەر چواری بەهاکەی لەدەستدا، شارەزایانیش هۆکاری ئەو دابەزینە بۆ مەترسی هەوڵی بانکە ناوەندییەکان بە بەرزکردنەوەی نرخی سوو دەگەڕێننەوە، کە بەهۆی گوشارەکانی هەڵاوسان و سستبوونەوەی گەشەی ئابووری جیهان، بەرزکردنەوەی نرخی سوو.


PM:01:26:19/06/2022


ئه‌م بابه‌ته 1148 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت