سکرتێری ناتۆ: جه‌نگ له ئۆكرانیا بۆ ماوه‌ی چه‌ند ساڵێك به‌رده‌وام ده‌بێت
یه‌نس ستولتنبرگ، سكرتێری ناتۆ
وێستگەنیوز_
یه‌نس ستولتنبرگ، سكرتێری گشتی ناتۆ له چاوپێكه‌وتنێك له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی "بیلد"ی ئه‌ڵمانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه هۆشداری دا، كه جه‌نگ له ئۆكرانیا بۆ ماوه‌ی چه‌ند ساڵێك به‌رده‌وام ده‌بێت و داواشی له وڵاتانی رۆژئاوا كرد، پشتیوانییه‌كی درێژخایه‌نی كیێڤ بكه‌ن.
وتیشی، پێویسته ئاماده‌كاری بۆ ئه‌و ئه‌گه‌ره بكه‌ین، كه جه‌نگ بۆ ماوه‌ی چه‌ند ساڵێك به‌رده‌وام ده‌بێت، پێویسته پشتیوانییه‌كانمان بۆ ئۆكرانیا كه‌م نه‌كه‌ینه‌وه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌مه تێچوویه‌كی زۆریشی هه‌بێت، نه‌ك ته‌نیا به‌هۆی پشتیوانیی سه‌ربازی، به‌ڵكو به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی سووته‌مه‌نی و خۆراكیش.
ئاژنسی فرانس پرێس ده‌قی قسه‌كانی ستولتنبرگ-ی له رۆژنامه‌كه گواسته‌وه، كه ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، ئه‌و تێچووه به‌راورد ناكرێت به‌و قوربانییه‌ی ئۆكرانییه‌كان رۆژانه له به‌ره‌كانی جه‌نگ ده‌یده‌ن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له حاڵه‌تێك ئه‌گه‌ر ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی روسیا ئامانجه‌كه‌ی له ئۆكرانیا بێته‌دی، وه‌ك ئه‌وه‌ی له ساڵی 2014 ده‌ستی به‌سه‌ر نیمچه‌دورگه‌ی كرێمیا داگرت، ئه‌وكات ناچار ده‌بین قوربانی زیاتری بۆ بده‌ین.
ستولتنبرگ پێیوایه له‌و بارودۆخه‌دا ده‌بێت وڵاتانی ئه‌ندام له په‌یمانی ناتۆ به‌رده‌وام بن له ناردنی چه‌ك بۆ ئۆكرانیا، جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه، به ناردنی چه‌كی پێشكه‌وتووی زیاتر بۆ كێیڤ، ئه‌گه‌ری ده‌ركردنی هێزه‌كانی پوتن له دونباس زیاتر ده‌بێت.
AM:09:01:19/06/2022
ئه‌م بابه‌ته 3076
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت