وێستگەنیوز_
بەگوێرەی داتاکانی بازاڕی جیهانی نەوت، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 113 دۆلار و یەک سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەمەش بەراورد بە دوێنێ نۆ سەنت دابەزیوە.
هاوکات هەرئەمڕۆ یەکشەممە، بەگوێرەی داتاکانی بازاڕی جیهانی نەوت نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 109 دۆلار و 6 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئەوە لە کاتێکدایە، دوێنی شەممە 18ی 6ی 2022، نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی برێنت 6 دۆلار و 69 سەنت دابەزی و بە 113 دۆلار و 12 سەنت مامەڵەی پێوکرا، هەروەها نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش 8 دۆلار و 3 سەنت دابەزی و بە 109 دۆلار و 56 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
AM:08:55:19/06/2022
ئهم بابهته 1352
جار خوێنراوهتهوه