پەرلەمانتارێکی دەوڵەتی یاسا: مالیکی مەرجەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی تێدایە


وێستگەنیوز_

پێشنیازی دانانەوەی نوری مالکی لە پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەخرێتەڕوو، پەرلەمانتارێکی دەوڵەتی یاساش دەڵێت، چوارچێوەی ھەماھەنگی پێیوایە مالکی گونجاوترین کەسە بۆ ئەم قۆناغە.

فازڵ مەوات، پەرلەمانتاری ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا، ڕایگەیاند، چوارچێوەی ھەماھەنگی مەرجی بۆ کاندیدی سەرۆک وەزیران ھەیە، لەوانە لێوەشاوەیی و دەستپاکی و توانای چارەسەرکردنی قەیرانەکان و شارەزایی لە بەڕێوەبردنی حکومەت.

وتیشی، چوارچێوەی ھەماھەنگی درکی بەوەکردووە، ھەموو ئەو مەرجانە لە نوری مالکی سەرۆکی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسادا ھەیە و لەناو ھێزەکانی چوارچێوەی ھەماھەنگیدا، بژاردەی وەرگرتنەوەی پۆستی سەرۆک وەزیران لە لایەن مالکییەوە پێشنیاز کراوە.

ڕاشیگەیاند، زۆرینەی چاودێرانی سیاسی، مالکی بە کەسێکی گونجاو دەبینن بۆ وەرگرتنەوەی پۆستی سەرۆک وەزیران، چونکە دەتوانێت ڕووبەڕووی ئەو قەیرانە گەورانە ببێتەوە کە حکومەتەکەی مستەقا کازمی بەجێیھێشتوون.


PM:09:33:18/06/2022


ئه‌م بابه‌ته 1732 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت