هەولێر.. ئاگر لە کۆمەڵگەیەکی نیشتەجێبوون کەوتەوە و کەسێک گیانی لەدەستدا


وێستگەنیوز_

لە هەولێر ئاگر لە چەند نهۆمێکی کۆمەڵگەی نیشتەجێبوونی MRF کەوتەوە، تیمەکانی بەرگریی شارستانیش گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و ئاگرەکەیان کۆنتۆڵکرد، بەڵام بەهۆی زۆری و چڕیی ئەو دووکەڵەی لەنێو باڵەخانەکەدا بڵاوبووەوە، کچێک گیانی لەدەستداوە.

 
نەبەز ڕەشاد، پەیامنێری وێستگەنیوز لە هەولێر رایگەیاند: کاتژمێر 5:30 ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 18-06-2022، ئاگر لە نهۆمی حەڤدەیەمی کۆمەڵگەی نیشتەجێبوونی MRF چوار تاوەر لە شاری هەولێر نزیک شەقامی 100 مەتری کەوتەوە، تیمەکانی بەرگریی شارستانی گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و توانییان ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکەن.
 
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست پەیامنێرمان کەوتووە، کچێکی خەڵکی رۆژئاوای کوردستان لە رووداوەکە گیانی لەدەستداوە.

دوای ئەوەی ئاگرەکە بەتەواوەتی کۆنترۆڵکرا، نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی قەزای ناوەندی هەولێر لە کاتی رزگارکردنی ئەو کەسانەی لەنێو باڵەخانەکە گیریان خواردبوو، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "لەو رووداوە ئافرەتێکی گەنج کە هاووڵاتییەکی سوورییە و تەمەنی نزیکەی 30 ساڵ دەبێت، کارمەندی رێستورانتە گیانی لەدەستداوە".

 


PM:08:39:18/06/2022


ئه‌م بابه‌ته 1724 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت