عیراق: رێوشوێن دژی هێرشەکانی تورکیا دەگرینەبەر


وێستگەنیوز_

وەزارەتى دەرەوەى عێراق ئیدانەی هێرشی سوپاى تورکیا بۆ سەر بارەگایەک لە ناحیەى سنونێ لە سنوورى قەزاى شنگال و دەکات و دەڵێت، "هێرشى تورکیا بە بەئامانجگرتنى ئاسایش و ئارامى عێراقە و قبوڵکراو نییە و رێوشوێن دەگرینەبەر."
 
ئەمرۆ هەینی 17ـى حوزەیرانى 2022، وەزارەتى دەرەوەى عێراق راگەیەندراوێکى لەبارەى ھێرشەکەى 15ى حوزەیرانى 2022 بۆ سەر بارەگاى ئەنجوومەنى گەلى سنوونێ لە سنوورى قەزاى شنگال بڵاوکردەوە، کە بەهۆیەوە منداڵێکی تەمەن 11 ساڵان کوژراو و زیاتر لە 10 کەسی دیکەش بریندار بوون. هێرشەکە لە رێگەى درۆنێکى سوپاى تورکیاوە کرا.
 
وەزارەتى دەرەوەی عیراق ئەو هەنگاوانە بە دەستدرێژیکردنە سەر سەروەری عێراق دەزانێت و پێیوایە هەڕەشەیە بۆ سەر ئاسایش و ئارامى عێراق و گەلەکەى و پێویستە هەڵوێستێکى یەکگرتوو هەبێت بۆ رووبەڕوونەوەى.
 
ئاماژە بەوەشدەکات، "لە پاش لێکۆڵینەوە پێویستەکان لەبارەى ئەو هێرشەوە، رێوشوێن دەگرنەبەر."
 


PM:03:37:17/06/2022


ئه‌م بابه‌ته 2392 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو