سەدر بایكۆتی قۆناغی داهاتووشی راگەیاند
سەدرو پەرلەمانتارەکانی
وێستگهنیوزـ
موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر لەکوبوونەوەی لەگەڵ پەرلەمانتارەکانی جەختیکردەوە لەسەر نەگەڕانەوەی فراکسیۆنەکەی بۆ پەرلەمان و بەشدارینەکردن لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوو ئەگەر دۆخەکە وەک ئێستا بمێنێتەوە.
حەیدەر عامری، پەرلەمانتاری دەستلەکارکێشاوەی سەدر دوای کۆبوونەوەیان لەگەڵ سەدر لە نەجەف لە بڵاوکراوەیەکدا کورتدا رایگەیاندووە: "لەگەڵ گەندەڵکاراندا گەڕانەوە نییە، ئەو بابەتەش یەکلایی کراوەتەوە".
لای خۆیەوە حەیدەر خەفاجی، بەشداربووی کۆبوونەوەکە رایگەیاندووە، ناگەڕێنەوە بۆ پڕۆسەی سیاسی لەسەر بنەمای پشک پشکێنە، رێکناکەون لەگەڵ گەندەڵکاران، جارێکی تر بەشداری هەڵبژاردن ناکەن ئەگەر دۆخەکە بەم شێوەیە بمێنێتەوە.
PM:11:07:15/06/2022
ئهم بابهته 2948
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت