عێراق: تورکیا و ئێران پشکی عێراق لە ئاوی رووبارەکان بەرناداتەوە


وێستگەنیوز_

عەون زیاب، راوێژکاری وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق رایگەیاند، تورکیا هاوشێوەی ئێران ئاوی پێویست بۆ عیراق بەرناداتەوە و لە رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان سکاڵا تۆمار دەکەن.

ئەمرۆ چوارشەممە 15ـی حوزەیرانی 2022، عەون زیاب، ئاشکرایکرد، سەرچاوەی سەرەکی ئاوی عێراق روباری دیجلە و فوراتە و ھیچ سەرچاوەیەکی تری نییە، چەند ساڵێکیشە بارانی پێویست نەباریوە بۆ پڕکردنەوەی پێویستییەکان، سەرباری ئەو بارودۆخە، لە ئێستادا تورکیا ھاوشێوەی ئێران پشکی عێراق لە ئاوی رووبارەکان بەرناداتەوە.

دەشڵێت، "چاوەڕوان بوون وەفدی تورکیا سەردانی بەغداد بکات بەڵام تا ئێستا نەھاتوون و ھۆکارەکەشی روون نەکراوەتەوە و هیچ هەنگاوێک نەندراوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ئاو."

جەختیش دەکاتەوە لەوەی پلانیان هەیە سەبارەت بە کێشەی ئاو سکاڵا بۆ رێکخراوی مافی مرۆڤی نێودەوڵەتی بەرزبکەنەوە.

هەروەها وتیشی، "عێراق چەندین کارتی فشاری بەدەستەوەیە وەک ئاڵوگۆڕی بازرگانی و لایەنی ئابووری، بەڵام ھێشتا ئەو کارتانەی بەکارنەھێناوە."


PM:02:39:15/06/2022


ئه‌م بابه‌ته 2352 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو