ئێران گومان دەکات ئیسرائیل دوو زانای وڵاته‌كه‌ی ژەهرخوارد کردبێت

‌دوو زانا کۆچکردووەکەی ئێران

وێستگه‌نیوزـ

رۆژنامەی نیویۆرک تایمز راپۆرتێکی دورودرێژی بڵاوکردوه‌تەوە بەو ناونیشانەو هەردوو رۆژنامەنوس فیرناز فاسیحی و رۆنین بێرگمان لە 13ی حوزه‌یرانی 2022، نووسیویانه‌ گەر ئەو گومانەی ئێران پشتراست بکرێتەوە سەبارەت بە مردنی ئەو دوو زانایە ئەوا دەبێتە تازەترین پرۆسەی کوشتن لەو جەنگی سێبەرەی لەنێوان هەردولادا هەیە و گەیشتوه‌تە قۆناغێکی تر بەتایبەتی ئێران خەریکە نزیک دەبێتەوە لەتوانای دروستکردنی چەکی ئەتۆمی.


هەردوو کۆچکردوو دەرچوی باشترین زانکۆکانی ئێرانن تەندروستیان زۆر باش بوەو هەردوکیان وەرزشەوانیش بوون، لەناکاو لەکۆتایی مانگی ئایاری رابردوو هەردوکیان تووشی نەخۆشی بوون و رۆژبەرۆژ تەندروستیان بەرەو خراپی رۆیشتوە، تا لەکۆتایی لەژێر چاودیری وردی پزیشکیدا گیانیان لەدەستدا و هەریەکەیان لە نەخۆشخانەیەکی جیاواز بوەو نزیکه‌ی 400 میل لەیەک دووربون.

ئێران پێیوایە کە ئەوان ژەهرخوارد کرابێتن لە رێگەی خواردنەوە، لەمبارەیەوە بەرپرسێکی حکومەتی ئێرانی ئەو زانیاریەی باسکردوە بەمەرجێک ناوی ئاشکرا نەکرێت ئەو دوو کەسەش یەکێکیان ئەیوب ئینزاری یە (35 ساڵ)کە ئەندازیاری فرۆکەوانیە و لە سەنتەرێکی تویژینەوەی سەربازی کاریکردوە و ئەوی تریان کامەران ئاغا مەلایی کە جیۆلۆجی بوو.

ئەوەی مردنەکە ئاڵۆزتر دەکات ئەوەیە راگەیاندنەکانی ئیسرائیل و کەناڵە فارسیەکانی دەرەوەی ئێران دەڵێن کە ئاغا مولایی لەدامەزراوەی تەنزی ئەتۆمی کاریکردوە بەڵام هاورێکانی دەڵێن لەکۆمپانیایەکی تایبەتی تویژینەوەی جیۆلۆجی کاریکردوە، رۆژنامەی نیۆرک تایمز نەیتوانی پشتراستی بکاتەوە کە پەیوەندی بە جەکی ئەتۆمیەوە هەبوبێت.

ئینتزاری، دوکتۆرای هەبوو لەفرۆکەوانیدا و لەچەند پرۆژەیەکدا کاریکردوە کەپەیوەندی موشەک و تۆربینی فڕۆکەوە هەبوە لەشاری یەزد کە 390 کیلۆمەتر لەتارانەوە دوورە.

ئینزاری، پاش داوەتێک لەشاری یەزد نیشانەکانی ژەهراوی بونی لێدەرکەوت و بەگوێرەی زانیاریەکانی بەرپرسێکی باڵای ئێرانی، ئەوکەسەی کە داوەتەکەی کردوە لەدوای ئێوارە خوانەکەوە دیارنەماوە و دەسەڵاتدارانی ئێران به‌دوایدا دەگەڕێن.

ئاغا مولایی، پاش ئەوەی لە گەشتێک لە تەبرێزەوە گەڕایەوە تاران تووشی هێڵنج و رشانەوە بوو پاشان سکچونێکی توند کەرۆژبەرۆژ خراپتر دەبوو تا هەموو ئەندامەکانی لەشی لەکارکەوت و کۆچی کرد.


PM:02:30:14/06/2022








ئه‌م بابه‌ته 2228 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت