چوارچێوەی هەماهەنگی بە نیازی راگەیاندنی دەستپێشخەرییەکی نوێیە


وێستگەنیوز_

محەمەد بەلداوی، ئەندامی کوتلەی سادیقون رایگەیاند، چوارچێوەی ھەماھەنگی بە نیازی ڕاگەیاندنی دەستپێشخەرییەکی نوێیە لە پێناو کۆتایی ھێنان بەو چەقبەستنە سیاسیەی کە لە عێراقدا ھاتۆتە ئاراوە ئەگەر نەگاتە تەوافوقێکی سیاسی.

ئەمرۆ دووشەممە 13ـی 6ـی 2022، محەمەد بەلداوی ئاشکرایکردووە، بۆ کۆتایی ھێنان بەو چەقبەستووییە سیاسیەی کە ھاتۆتە ئاراوە، چوارچێوەی ھەماھەنگی کار لەسەر ڕاگەیاندنی دەستێپشخەرییەکی نوێ دەکات ئەگەر نەگاتە تەوافوقێکی سیاسی.

ئاماژەی بەوەش کردووە، "چوارچێوەکە ھەوڵی ڕێککەوتنی سیاسی نوێ دەدات، بەمەبەستی دروستکردنی گەورەترین کوتلەی پەرلەمانی، بۆئەوەی مافی ھەموو لایەکی تێدا پارێزراو بێت."

دەشڵێت، "گفتوگۆکانی نێوان ھێزە کوردییەکان لەناو خۆیاندا چاوەڕوان دەکرێت بەرھەمێکی ھەبێت و دەستپێشخەریەکی سیاسی نوێی بە دوادا بێت."

لە پاش دەستلەکارکێشانەوەی بەرەی سەدر لە پەرلەمانی عیراق، هەوڵێکی جددی تر دەستیپێکردووە بۆ پێکهێنانی حکومەت بەو پێیەی ماوەی 8 مانگە هێشتا نەتوانراوە حکومەتێکی نوێ پێکبهرێندرێت و سەرۆک وەزیران و سەرۆک کۆمار دیاریبکرێت.


AM:11:16:13/06/2022


ئه‌م بابه‌ته 2788 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو