به‌هۆی خۆڵبارینه‌وه گه‌شتەکانی فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا دواخران
خۆڵبارینی چڕ عیراق و هەرێمی کوردستانی گرتەوە
وێستگه‌نیوزـ
بەهۆی چڕی ئەو شەپۆلە خۆڵبارینەی بەغدا و بەشێک لە ناوچەکانی عیراقی گرتووەتەوە، فڕۆکەخانەی نێوده‌وڵه‌تی بەغدا سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانی راگرت.
لە راگەیەنراوێکدا ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 23ی ئایار، فڕۆکەخانەی نێوده‌وڵه‌تی بەغدا رایگەیاند: "بەهۆی ئەو شەپۆلە خۆڵبارینە چڕەی ناوچەکەی گرتووەتەوە گەشتەکانمان بۆ ماوەیەکی کاتی و تا کاتێکی نادیار رادەگیرێت".
فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه به‌هۆی خۆڵبارینه‌كه‌وه مه‌ودای بینین بۆ 400 مه‌تر كه‌م بووه‌ته‌وه.
لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە شەپۆلێکی چڕی خۆڵبارین بەشێک لە ناوچەکانی عیراق و هه‌رێمی كوردستانی گرتووەتەوە و به‌رپرسانی ته‌ندروستی و كه‌شناسیش هۆشداری ده‌ده‌نه هاوڵاتییان.
AM:08:46:23/05/2022
ئه‌م بابه‌ته 1244
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت