نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان کۆدەبێتەوە


وێستگەنیوز_

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەڵاحەدین بەهائەدین، ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لە کۆبوونەوەدان.

پاش تەواوبوونی کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی و بافڵ تاڵەبانی لە قەڵاچوالان، لە ئێستادا هەریەک لە سەرۆکی هەرێم و ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لە کۆبوونەوەدان. 

هاوکات وا بریارە دواتر سەرۆکی هەرێم لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی دیکە کۆببێتەوە و سەردانی بزووتنەوەی گۆڕان بکات. 

بەشێک لە بەرپرسانی یەکێتی ئەم سەردانەی نێچیرڤان بارزانی بە گرنگ دەزانن لەوانە، مستەفا چاوڕەش، سەردانەکەی نێچیرڤان بارزانی بۆ سلێمانی بە "هەنگاوێکی پیرۆز" ناودەبات و جەختی کردەوە لەوەی، "هاتنی جەنابی کاک نێچیرڤان بارزانی خۆی لە خۆیدا هەنگاوێکی پیرۆزە، ئێمە هەموومان چاومان لەوەیە ئەم هاتنە ببێتە مایەی خێر و خۆشی و چارەسەرکردنی ئەو هەموو گرفتەی کە لە کوردستان لەنێوانی لایەنەکاندا هەیە.

وەستا حەسەن، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەڵێت، "سەردانەکەی بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، دەستپێشخەرییەکی باشە بۆ ناوچەی سلێمانی و ئەگەر کۆبوونەوە لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی کورد بکات بۆ یەکڕیزی."
 
وەستا رەسوڵ، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان ئاماژەی بەوە کرد، "کاک نێچیر پیاوێک بووە پێشتریش لەم مەسەلانەدا قسەی کردووە. هیوادارم سەردانەکە ببێتە مایەی خێر و خۆشی."


PM:02:03:22/05/2022


ئه‌م بابه‌ته 2132 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت